كۆڕه‌و.. بۆ رەتکردنەوەی داگیرکاری
ئه‌مڕۆ 2ی نیسان 34 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كۆڕه‌وه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، كه مه‌به‌ست لێی ره‌تكردنه‌وه‌ی داگیركاری و مافی ئازادی گه‌ل و تاكه‌كه‌سی بوو، كۆڕه‌و وتنی نه‌خێر بوو بۆ ژیان له‌ژێر سایه‌ی رژێمێكی دیكتاتۆردا، هه‌روه‌ها وه‌چه‌رخانێكی گه‌وره‌یی مێژوویی بوو بۆ كوردستانی باشوور چونكه به‌هۆی كۆڕه‌وه‌وه گه‌لان و وڵاتانی دنیا ئاشنابوون به‌مه‌زڵومیه‌تی ئه‌م گه‌له خێر له‌خۆنه‌دیووه.
دیمه‌نه‌كانی كۆڕه‌وی ئه‌م گه‌له هه‌ستی مرۆڤ دۆستانه‌ی زۆرێكی هه‌ژاندن و باشتر مه‌زلومیه‌تی ئه‌م گه‌له و سته‌م و ناڕه‌وایی رژێمه‌یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عیراق ده‌ركه‌وت، كۆڕه‌و شڵه‌قاندنی ئه‌و باره چه‌ق به‌ستوییه بوو كه‌چه‌ندین ساڵ بوو له‌ناخی تاكه‌كاندا په‌نگی خواردبۆوه، دیمه‌نه سه‌رنج راكێش و ناخ هه‌ژێنه‌كانی كۆڕه‌و به‌ئاسانی له‌یاده‌وه‌ریه‌كان ون نابن، كۆڕه‌وه ملێونیه‌كه سه‌لماندی گه‌لی كورد مه‌رگ و ئاواره‌یی پێ خۆشتره له‌ژێر ده‌سته‌یی.
هه‌ربۆیه دانیشتوانی باشووری كوردستان ره‌تیان كرده‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس بژین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌عس و رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حسێن زوڵم و سته‌می زۆریان به‌رامبه‌ر ده‌كردن، هه‌ربۆیه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان پێكه‌وه كۆچیان كرد بۆ سه‌ر سنووره‌كان یان بۆناو وڵاتانی دراوسێ. ئه‌و رۆژه‌ش به رۆژی كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كورد ناسرا.
له به‌رامبه‌ریشدا وڵاتانی هاوپه‌یمان هێڵی دژه فڕینیان بۆ رژێمی به‌عس دانا. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كۆڕه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی فراوانی له جیهاندا دروستكرد‌و ناشرینی و چه‌وساندنه‌وه‌كانی رژێمی به‌عسی ده‌رخست.
وێنه‌و ڤیدیۆكانی كۆڕه‌و كه بڵاوكرانه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له میدیا جیهانییه‌كان، هه‌ست و سۆزی جیهانی هه‌ژاند. به‌وپێیه‌ی ده‌ریخست كه كوردان به گوڕوتینی زیاتره‌وه له راپه‌ڕین یه‌كگرتوو بوون و هێزی به‌عسیان په‌كخست و له‌هیچ شتێك ناسڵمنه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:10:37:02/04/2025