محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکى تەلەفۆنیی مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانی پێگەیشت، پێکەوە گفتوگۆی ئەگەری هەڵکشانى گرژییەکان و هەڕەشەکانى ئەمریکایان بۆ سەر تاران تاووتوێ کردووە.
نوسینگەى سەرۆکوزیرانى عێراق رایگەیاند، لەو پەیوەندییەدا سودانى هەڕەشە و دروستکردنى مەترسیی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران رەتکردووەتەوە، کە ئاسایش و سەقامگیریی ئەو ووڵاتە بخاتە مەترسییەوە.
بەگوێرەى راگەیەنراوێکی نوسینگەی سودانى، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بە بۆنەى جەژنى رەمەزان و پیرۆزباییکردنەوە بووە، سودانى و پزشکیان پێشخستنى پەیوەندییەکانى نێوان بەغداد و تارانیان باسکردووە.
هەردولا جەختیان لە هەماهەنگیی نێوان ووڵاتانى ئیسلامی کردووەتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوە ئاڵنگاری و مەترسییەکان.