سەرۆکی یەکێتیی : تەبایی، برایەتی و یەکڕیزی نێوان گەلەکەمان دەکەمەوە
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی پیرۆزی رەمەزان لەموسوڵمانان دەکات و دەڵێت: "هیوادارم ئەم جەژنە، هاندەرمان بێت تا بە گیانی لێبوردەیی و بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە هەنگاوبنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ".
دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەکەم.
خوای گەورە نوێژ و رۆژوو و عیبادەتی هەموولایەکی قبوڵکردبێ و جەژنی خێروخۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت.
هیوادارم ئەم جەژنە، هاندەرمان بێت تا بە گیانی لێبوردەیی و بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە هەنگاوبنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان و باشترکردنی حکومڕانی و ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.
لەم بۆنە پیرۆزەدا دووپات لە پێویستیی تەبایی، برایەتی و یەکڕیزی نێوان گەلەکەمان دەکەمەوە لە پێناو بەهێزکردنی قەوارەکەمان و سەقامگیری سیاسی لە هەرێمەکەماندا.
هەر لەجەژن و شادی و سەرفرازیدا بن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:21:29/03/2025