سەعدی پیرە: هەڵوێستی دژ بە هەڵەبجە وەک جارێکی تر کیمیابارانکردنیەتی و مایەی شەرمەزارییە
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات کە بەیەکڕیزی پشتگیریان لە تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا دەستخۆشی لە سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات و رایدەگەیەنێت:" دەست خۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەم بۆ یەک هەڵوێستی و یەک ڕیزییان بۆ بە ڕەسمی ناساندنی پارێزگای هەڵەبجە".
سەعدی ئەحمەد پیرە، لە بارەی پەسەند نەکردنی پرۆژەکەش ئاماژە بەوە دەکات:" هەڵوێستی دژ بە هەڵەبجە وەک جارێکی تر کیمیابارانکردنیەتی و مایەی شەرمەزارییە".
پەیامەکەی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاتێکدایە، کە پێنج جار پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خراوەتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بەڵام بە بیانووی جیاجیا پڕۆژە یاساکە تێناپەڕێندرێت.
PUKMEDIA
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:38:28/03/2025