پەیامە مێژووییەکەی بارزانی
فرسەت سەید شکور
ئەوانەی
چاوەڕێی کەوتنی پارتی بوون، پارتیان بە یەک ملیۆن دەنگەوە بینی
هەمیشە
لە گوتار و دیدگای ڕابەر و سەرکردە و ڕێبەرەکانەوە، ئومێد و چاوەڕوانی گەورە هەیە،
بەتایبەت لە ساتەوەختێک کە بارودۆخی وڵات و ناوچەکە هەستیار و چارەنوسساز بێت، سەرۆک
بارزانی لە گوتارەکەی لە کۆنگرەی یەکگرتنی قوتابیان و لاوان لە هەولێری پایتەخت،
ژمارەیەک پەیامی مێژوویی پێشکەشکرد کە شایستەی بایەخ پێدان و وردبوونەوە لێی و بە
هەند وەرگرتنیەتی.
مامەڵەی
نادروست لەگەڵ هەرێمی کوردستان
سەرۆک
بارزانی، لە پەیامەکەیدا، بە ڕوونی باسی لەو مامەڵە نەشیاوانە کرد کە لە بەغداد بەرانبەر
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕایگەیاند؛ کە قابیلی قبووڵ نییە چیدیکە بەم
شێوەیە مامەڵە بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە بکرێت، چونکە شۆڕش و خەبات
و قوربانیدانی نەتەوەی کورد بۆ مووچە نەبووە بەڵکو لەپێناو ئازادی و کەرامەتی میللەت
بووە، ناکرێت و شیاوی قبوڵ نییە کە بوونیەت و پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق تەنها
لە پرسی "مووچە” کورت بکرێتەوە، ئەم پەیامە گرنگەی "سەرۆک بارزانی” بۆ دەسەڵاتدارانی
بەغداد ڕوون و ئاشکرایە کە ئەو جۆرە لە عەقڵیەتی خۆسەپێنی و "سەپاندن” لە ڕابردوودا
سوودی نەبووە و ناوچەکەش قابیلی گۆڕانکارییە، گرنگە عێراق هوشیارانەتر مامەڵە
بکات، چونکە گۆڕانی هاوکێشە سیاسییەکان لە دەرەنجامی ئەو جۆرە سیاسەتە نەرێنییە.
بەهێزترکردنی
هەرێمی کوردستان
پاراستن
و بەهێز مانەوەی پێگەی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە ئامانجە جێگیر و ستراتیژە گرنگەکانی
سەرۆک بارزانی، بەوپێیەی لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، جەختی لە یەک (هەرێم، حکوومەت،
پەرلەمان، هێزی پێشمەرگە) کردەوە، ئەم دیدگا گرنگەی سەرۆک بارزانی، کاریگەری تەواوی
هەیە لەسەر: .بەهێزبوونی پێگەی ستراتیژی هەرێمی کوردستان لەنێو عێراقدا و پەیڕەوکردنی
بنەماکانی دیموکراسی و بەڕێوەبردنی دروست لە سیاسەت و حکوومڕانی داهاتوودا.
٢.ڕەتکردنەوەی
پاشەگەردانی و سیاسەتی تێکدان و دووبەرەکی لەنێوخۆی کوردستان و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی
لەپێناو ڕووبەڕوونەوەی هەر هەوڵ و پیلانێک کە ببێتە هۆی لاوازبوونی هەرێم.
ئاشتی
بۆ عێراق و ناوچەکە
جیا
لە ئاماژەدان بە پاراستنی بنەما کەلتوورییەکانی نێوخۆی وڵات، بەتایبەت لە پرسی ڕووبەڕووبوونەوە
و لەنێودانی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر،
"سەرۆک
بارزانی” لە پەیامێکی دیکەدا، جارێکی دیکە بۆ هەموو جیهان و ناوچەکە ئەو حەقیقەتەی
ڕوونکردەوە، کە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بنەماکانی ئاشتی و سەقامگیریی و تەناهییە و
هەرگیز بە شەڕ و ڕکەبەریی نابەجێی ناوچەکە خۆشحاڵ نییە، بەتایبەت پرسی ئاشتی لە
تورکیا و هەوڵەکانی بۆ پاراستنی سەقامگیری ڕۆژئاوای کوردستان و دەستبەری مافەکانیان
لە چوارچێوەی دەسەڵاتی نوێی ئەو وڵاتە و هەموو ئەو هەوڵ و نێوەندگیریانەی بۆ چارەسەر
و ئاشتی هەبێت، هەرێمی کوردستان پشتیوانی لێدەکات. کۆبەند
لە
پەیامەکانی سەرۆک بارزانیدا، خاڵی مێژوویی هەبوون، کە دەبنە وەرچەرخانێک بۆ چارەسەری
گرفت و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
*هەرێمی
کوردستان لەگەڵ ئاشتی و ئارامییە بۆ ناوچەکە.
*عەقڵییەتی
خۆسەپێنی دەرەنجامەکەی شکست و وێرانەییە.
*دەستوور،
چارەسەری گرفتەکان، وەکو هەمیشە وەلانراوە.
*پاراستنی
خاکی کوردستان و مێژووەکەی لە پێش هەموو شتێکە.
*شۆڕشی
کورد، لە مووچە و بوودجە گرنگترە، بەڵکو بۆ پاراستنی کەرامەت بووە.
*سەپاندنی
ئیرادەی فەرزکردن بە زۆرینە و کەمینە بۆ عێراق، شکستە.
*ئەوانەی
چاوەڕێی کەوتنی پارتی بوون، پارتیان بە یەک ملیۆن دەنگەوە بینی.
PM:02:23:15/05/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه