،شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ گه‌یشته‌ کۆشکی کۆماری له‌به‌غدا،



(ئاڵامیدیا)    www.alamedia.info
لە چوارچێوەی سەردانێکی بۆ بەغداد،شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ گه‌یشته‌ کۆشکی کۆماری له‌به‌غدا،  
له‌لایه‌ن  د  له‌تیف ڕه‌شید  سه‌رۆك كۆمار پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێكرا،سەرۆک کۆماری عێراق بە گرنگیەوە باسی له‌وسه‌ردانه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ كرد وباسيان لە دوایین پێشهاتە ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە کرد، پەیوەندییەکانی سوپای عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە، بە تایبەتی باس لە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان و هێزی پێشمەرگە کرا
 به‌پێی زانیاریه‌كانی ئاڵامیدیا ،سەرۆک کۆماری عراق  پشتیوانی خۆی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی، بە تایبەتی لە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە. هەروەها، تیشکی خستە سەر گرنگی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
لە بەشێکی تری سەردانەکەیاندا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی فەریقی یەکەم مایکڵ کۆریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (CENTCOM)، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بەشداربوو لە ڕێوڕەسمی ئاڵۆگۆرکردنی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا. ستایشی ڕۆڵی باڵای جەنەڕاڵ لیهی ــ یان کرد، کە لە ماوەی ئەرکەکەی وەک فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، دڵسۆزانە پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامی وەزارەتی پێشمەرگە بووە. بۆ ئەرکی داهاتوو، پیرۆزباییان لێکرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست. دڵنیایین لە هەر پایەکدابێت، دڵسۆزی خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دەبێت.
هەر لەو مەراسیمەدا، پێشوازیمان لە عەمید کیڤن جی. لامبرت کرد، کە وەک جێگرەوەی جەنەڕاڵ لیهی لە عێراق و سووریا دەستبەکاردەبێت. هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیمان بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. ئومێدمان وایە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر بەرەوپێش بچێت، بە تایبەتی لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە؛ ئەمریکا و هاوپەیمانان زیاتر هاوکارمان بن و بەردەوام بن لە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە.
لە کۆتایی سەردانەکەیانداوه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد و قیادەی عەمەلیاتی موشتەرەکی بەسەرکردەوە، لە نزیکەوە دەربارەی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ، پرسی مووچەی هێزی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دیداره‌كه‌بو ،له‌گه‌ڵ، جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش و دۆخی ئەمنی ناوچەکە، گفتوگۆيان کرد.














ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:04:21/07/2025