بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هەنگاوێکە لەشوێنی خۆیدایە،
ئەبوبەکر کاروانی
ئێمەش پێمان وایە بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەو کارکردن بۆ قۆناغێکی نوێی خەباتی سیاسی و پەڕلەمانی لەتورکیا، هەنگاوێکە لەشوێنی خۆیدایە، پشتیوانی لێدەکەین وهیوای سەرکەوتن بۆ کۆی پرۆسەکە دەخوازین، پێشمان وایە نیشانەی باش خوێندنەوەی هەل ومەرجەکەو تێگەیشتنە لە بە بنبەستگەیشتنی هەندێ شێوازی خەبات سەبارەت بە کوردانی باکوور، کە عەقڵ و لیپرسراوێتی سەرکردانە دەخوازن تێپەڕێنرێت، بۆئەوەی ئامراز نەگۆرێت بەئامانج و ئاسۆی نوێ بەرووی تێکۆشانی سیاسی گەلی کوردستان لەوپارچەی کوردستاندا بخرێتە ڕوو، گرنگیشە دەوڵەت لەتورکیا بەتەواوی ئەرکەکانی خۆی ڕابێت، بۆئەوەی ئەو دەرفەتە مێژووییە لەدەست هەردوو گەل نەچێت، دەستوور هەمووار بکرێتەوە، پاشماوەکانی سیستمی کودەتاو نکولی و بەستراتیژکردنی زەبروزەنگ لەسەر ئاستی دەوڵەتیشدا هەڵبووەشێتەوە، گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی سیاسی نوێ بێتە کایەوەو بەکردەوە کۆمار ببێت بەکۆماری تورك وکوردو هەموو پێکهاتەکانیتری وڵاتەکە وپەرەسەندنەکانیش بۆ داهاتوو رێگەی سرووشتی خۆیان بگرن، دەرفەتەکانی بەردەم کاری سیاسی گەورەترو دەستەبەرکراوتر ببن و کۆتایی بەخوێنڕێژیەك بهێنرێت کەگۆڕانکاری و جۆری پەرەسەندنی ململانێکان خستوویەتیە ناوبازنەیەکی داخراوەوە، بەوەش ڕاست نییە هاوشێوەی قۆناغەکانی سەرەتا سەیری بکرێت ومامەڵەی لەگەڵدا بکرێت ولەئامانجەکانی داببڕێت
PM:11:40:12/05/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه