خوێندنهوهیهكی وردو كورت بۆبڕیارەکانی کۆنگرەی 12 ی (P K K)
رهوف رهباتی
خوێندنهوهیهكی وردو كورت بۆبڕیارەکانی کۆنگرەی 12 ی P K K
بڕیارەکانی کۆنگرەی دوانزەی پارتی کرێکارانی کوردستان ، بە
هەڵوەشاندنەوەی تەشکیلاتی حیزبەکە و چەک دانان و دەست بەردان لە خەباتی چەک داری ، واتە : گۆڕین و وەرچەرخانی پارادایم و جیهانبینی و گووتاری سیاسی ئەو بزووتنەوەیە ، واتە : ئومێدو هیوابوون بەخەباتی سیاسی و دیموکراسی و مەدەنی و پارلەمانی یە ، ئەم تێگەیشتنە لە دیدو شرۆڤەی سیاسی لۆژیکی و ئەقڵانییەوە ، بڕیارێکی مێژوویی و گرنگ و پڕ لە حیکمەتە ، تێگەیشتن و لەبەرچاوگرتنی ئەگەری ڕوداوی نوێ و پێشهاتە ناوخۆیی و ناو چەیی و ناو دەوڵەتییەکانە ، بەرز ڕاگرتنی پرسی ئاشتی یە ، کە چارەنووس سازترین پرسی ژیانی و ژیاری مرۆڤایەتییە بۆ بوون و سەقامگیری و گەشەو پێشڤەچوون و ئاوەدانکردنەوەی بەردەوام ، ئیدیۆمێکی ئەڵمانی هەیە دەڵێت :
ئەوەی سەری نەبێت ، پێویستی بە کڵاو نییە !
پەکەکە سەری هەیە ، باشترین کڵاویش کە بیکاتە سەری کڵاویی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و گفتوو گۆو لێک گەیشتنە ، لە بەرامبەر دا ، دەوڵەتی تورکیا لەبەردەم فشاری ڕای گشتی
ناوخۆیی و ناوچەیی و ناو دەوڵەتی دا ، بەرپرسیار دەبێت
PM:06:42:12/05/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه