پارادایم ) ە کانتان بگۆڕن ...
ئەگەر تاقەتت هەبوو زیاتر لە جارێک بیخوێنێتەوە بۆ خۆت باشە !
رهوف رهباتی
پارادایم ) ە کانتان بگۆڕن ...
ئەگەر تاقەتت هەبوو زیاتر لە جارێک بیخوێنێتەوە بۆ خۆت باشە !
نوسهر: ڕهوف رهباتی تایبهت بۆ(ئاڵامیدیا )
----------------------------------------------------------------------------------
بۆ .. بە بەردەوامی کێشە و گرفتەکان
دەمێننەوە و زیاتریش دەبن ...؟
ئایا کێشەکان ستراکچەرین ؟
مووزمن و زگماکین ...؟
ئایا دەبێت مرۆڤ دەستە پاچەبێت لە بەرامبەر
کێشەو گرفت و قەیرانەکانی ژیاندا ؟
بۆ وەڵامی پرسیارەکان و بۆ بێ هیوا نەبوونمان ، باشترە بچینە
کن ( کارڵ پۆپەر ) بیرمەند و فەیلەسوفی ئەڵمانی ، پێمان دەڵێ :
ژیان ، کاروبارو ئەرک و بەرپرسیارێتی یەکانی مرۆڤ ، بۆخۆی کێشەو گرفت و قەیرانن . بەڵام ، ئەوەی کە چێژ بەخشە بۆ ژیان و کاروبارو ئەرک و بەرپرسیارێتی مرۆڤەکان ، ئەوەیە : کە نەک چارەسەرێک ، بەڵکو چەندین چارەسەر هەیە .... چۆن ..؟
ئەگەر ئەو کارەکتەرانەی لە ناوەندی بڕیاردان و ئەرک و بەرپرسیارێتی گشتی یان هەیە ، بتوانن پرۆسەی :
( ئین پووت و ئاووت پووت ) لە بەرچاو بگرن ، لە ناخی خۆیان دا بەرجەستەی بکەن واتە : بتوانن پرەنسیپ و بڕواو جیهانبینی یە کانی خۆیان بگۆڕن ، هەڵس و کەوت و ڕەوشت و مۆراڵی خوودی خۆیان بگۆڕن ، بۆ ئاست و کڵاسێکی بەرزترو لیڤڵێکی بڵند ترو بیرکردنەوەیەکی قوڵتر ، ئەم وەرچەرخانە خوودی و ئەخلاقییە
وا دەکات کێشەکان ئاسانترو تەندرووست تر چارە سەر بکرێن ...
کە واتە پێویستە لەگەڵ درووستبوون و شێوازی کێشەو گرفت و قەیرانەکان دا ، ( پارادایم ) ە کانیشمان بگۆڕین ...؟ بەڵام
جارێ با بزانین ( پارادایم ) خۆی چی یە و مانای چی یە ...؟
ئەتوانین وا پێناسەی ( پارادایم ) بکەین :
پارادایم ، وشەیەکی گریکی یە ، تێگەیشتن و چەمکێکە بریتییە : لەو ڕوئیاو جیهانبینی یە فکری و فەلسەفی و سیاسی و ئیکۆنۆمی و کۆمەڵایەتی و کولتووری و ڕۆحی و ویژدانی و هتد ، کە ئێمە لە دیدو تێڕوانین و زەینی خۆمان دا هەستی پێ دەکەین ، واتە :
ئەو بیروبۆچوون و شیکردنەوانەیە کە وەک لۆکەیشنێک ئێمە دەگەیەنێتە شوێنی مەبەست ، ئەو تیۆرو گریمانە و مۆدێل و شێوازو ستایلانەیە ، کە وەک پلانفۆرمێک لە چوار چێوەی گشتییە کەی دا ، زۆرجار ئێمە بۆ چارەسەری کێشە و گرفت و قەیرانەکان
بۆی دەگەڕێینەوە .... کەواتە ئەگەر ئێمە نەتوانین پارادایم ە کانمان بگۆڕین ، واتە ناتوانین چارەسەری کێشەو گرفت و قەیرانەکان مان بکەین .. بۆ نمونە :
سەمپڵێک لە ئەزموونی خۆم باس دەکەم :
من لە ناوەندی بڕیاری ئۆرگانێکی سیاسی دا بووم ، لەگەڵ زۆرێک لە هاوڕێ هاوکارەکانم ، کە ژمارەمان زیاتر لە بیست ( 20 ) کەس دەبوو ، کورد گوتەنی : زۆرو بۆر بووین ! هەموومان خوێندەوار بووین ، بەڵام هەموومان وشیار ڕوناکبیرو بە ئاگا نەبووین ! بە بەراورد بە ژمارەمان ، هەڵگری بڕوانامەی ئەکادیمی مان کەمتر بوو
هەر یەکەمان خەیاڵ و خولیاو حەزو خواستێکی جیاوازی خۆیی هەبوو ، دەرگیری زۆر کێشەو گرفت و قەیران بوو بووین ، بەڵام چونکە ئامادەیی و بڕواو ئارەزووی گۆڕینی ( پارادایم ) لە هزری زۆربەمان دا نەبوو ، چونکە زۆر بەمان نەمان ئەخواست پرۆسەی :
( ئین پووت و ئاووت پووت ) لە خۆمان دا بەرجەستە بکەین ، نەشمان ئەتوانی کێشەو گرفت و قەیرانەکان چارەسەر بکەین .... بەڵام :
ئەوەی جێگای پرسیارو سەر سوڕمانە ، حاڵیحازر ، هەمان ئۆرگان ،
هەمان بازنەو ناوەندی بڕیاری سیاسی ، دوایی بڕیارو پرۆسەیەکی
ئینتیخابی ، ژمارەیان کەمتر بووەوە بۆ تەنها ( 7 ) حەوت کەس ،
ئەم ( 7 ) کەسە ، یەک کەسیان خوێندەوارە ( 6 ) کەسیان خاوەن
بڕوانامەی ئەکادیمین ، یەک دبلۆم + دوو دکتۆرا + سێ ماستەر ..!
واتە بە بەراورد بە پێکهاتەی پێشووتر ، هەم ژمارەیان کەم بووەوە هەم هەڵگری بڕوانامەی ئەکادیمی زیاتر بوو ...
بەڵام دەبینین و دەبیستین ، واقیعی حاڵ ، گرفت و کێشەو کەم و کوورتییەکان ، ئەگەر لە زەمەنی پێشتر خراپتر نەبن ،
بێگومان باشتر نین ! باشە بۆ ؟
ئەم دیاردەو دەرکەوتە نێگەتیڤانە چی یە .. ؟
بۆ ؟ ژمارەی کەم و بڕوانامەش فریامان نەکەوت !
بۆ ئەم گرفتانە چارە سەر نابن ..؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە مووزمینانە ،
دەخوازم بە ئەزموون و جیهانبینی و پارادایم ی خۆم وەڵام بدەمەوە ، چونکە دواجار دەرکەوت :
ئەوە تەنها بڕوانامەی ئەکادیمی نییە
کە بتوانرێت بە هۆیەوە بیرو ڕفتارو جیهانبینی و پارادایم ی مرۆڤەکان بگۆڕێت ، بەڵکوو ئەوە :
( خۆ ئەبدەیت کردنەوەیەکی خوودی و خوێندنەوەی بەردەوام و ئاستێکی بەرزی وشیاری و ڕوناکبیری و بیرکردنەوەی نوێ یە ) کە دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکانمان بداتەوە ، مەرجیش نییە هەموو هەڵگرانی بڕوانامەی ئەکادیمی ، هەڵگری ئەو تایبەتمەندی و خەسڵەتە مەعریفی یانە نەبن ، بەتایبەتیش لە ئەمڕۆداو لەم هەرێمی ئێمەدا پرسی بڕوانامەی ئەکادیمی لە ژێر پرسیارو گفتووگۆ و گومانێکی جدی دایە ...!
کە واتە پێویستەو پێویستییەکی حەتمیشە کە دەبێت :
کارەکتەرە بەرپرسەکانی بازنەو نێوەندەکانی بڕیار ، لە هەر جۆرە بازنەو نێوەندێکی بڕیاردا بن ، ئەوانەی بەرپرسن بەرامبەر بە خەمی گشتی و داواکارییە ڕەواکانی خەڵک ، دەبێت کەسانی زۆر وشیارو بەئاگاو ڕوناکبیربن ، پێویستە سەرەتا لە خۆیانەوە دەست پێبکەن و لە بازنەکەی خۆیانەوە هاوکێشەکە بگۆڕن ، پرۆسەی :
( ئین پووت و ئاو ت پووت )
لە خۆیان و لەناخی خۆیان دا بەرجەستە بکەن ..
ڕەفتاری خوودی و ئەخلاقی و جیهانبینی و پارادایم ی خۆیان بگۆڕن ، لە ناوەوە بۆ دەرەوە ، لە خۆیانەوە بۆ خەڵک ، چونکە ( ئاووت پووت ) ڕەد فیعلی خەڵکە بۆ ڕەفتاری ( ئین پووت ) ی ئەوان ، ئینجا دەتوانن تەفاعوول بکەن لە گەڵ هەڵس و کەوت و ڕفتارو ئەخلاقیاتی خەڵک دا ، زۆر پێویستە ئەو زەمان و زەمینەیە بگۆڕن کە کێشەو گرفت و کەم و کورتی و قەیرانەکانی تێ دا درووست بووە کوورت و کرمانجی :بەشێوەیەکی گشتی بەرپرس و کارەکتەرەکانی نێوەندی بڕیاربپێویستیان بە : بیرکردنەوەیەکی قووڵ و نوێ یە ، لە ئاست و
لیڤڵ و کڵاسێکی بەرزدا ... بەهیواین ، ئەلبێرت ئەنیشتاین
فەرموویەتی : مرۆڤ ناتوانێت کێشەکان بە هەمان ئاستی بیرکردنەوە چارەسەر بکات ، کە لە کاتی سەرهەڵدانی کێشەکاندا
هەیبووە ... ئەبراهام لینکۆڵن یش یەکێک لە باوکانی دامەزرێنەری
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەفەرمووێت :
هەنگاوەکانم خاون ، بەڵام بەرەوو دواوە ناڕۆم .
هیوادارم ئێمەش بیر لە وەستان و بێ هیوای نەکەینەوە
AM:11:25:11/05/2025
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه