رێكخراوى به‌در:بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زیرى دارایى عێراق دروست نییه
محه‌مه‌د به‌یاتى سه‌ركرده له رێكخراوى به‌در كه هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، دووپاتى ده‌كاته‌وه كه بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زیرى دارایى دروست نییه، ده‌بێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ناكۆكییه‌كان دوور بخرێته‌وه.
(ئاڵامیدیا) www.alamedia.info
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێى حوه‌زیران، محه‌مه‌د به‌یاتى سه‌ركرده له رێكخراوى به‌در كه پێشتریش چه‌ندان به‌رپرسارێتى له ده‌وڵه‌تى عێراق هه‌بووه، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق به‌گوێره‌ى ژماره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بابه‌تى دارایى هه‌رێم كردووه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى تر، بابه‌ته‌كه‌ش له‌وه گه‌وره‌تره كه وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌یخاته‌ڕوو.
به‌یاتى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ده‌بێت بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له ناكۆكییه‌كان دوور بخرێته‌وه. له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان له نێوان خۆیان رێكبكه‌ون، كه‌شێكى یاساى دوور له ئاژاوه‌ى سیاسى دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ها بابه‌تى بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بڕیارێكى دروست نییه، چونكه مووچه گرێدراوى ژیانى هاووڵاتییانه، ده‌بێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بودجه بكرێت، ده‌ست بۆ مووچه نه‌برێت".
هه‌فته‌ى رابردوو ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق به نووسراوێك هه‌رێمى كوردستانى ئاگادار كرده‌وه، مووچه‌ى ئایار و مانگه‌كانى تر نانێرێت. ئه‌مه‌ش گرژییه‌كى زۆرى له عێراق دروست كردووه
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:03:21:03/06/2025