هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی:وەك ناڕەزاییەتییەک لەبارەی نەناردنی مووچەی فەرمانبەران ئەمساڵ هیچ ڕێوڕەسمێكی فەرمیی جەژن بەڕێوە نابەین
هەڤاڵ ئەبوبەكر, پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە پەیامێكیدا دەڵێت: بەڕێزەوە ڕێز لە ئەرک و سرووت و نەریتە ئاینییە باڵا و باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین و نزای حەجێکی وەرگیراو بۆ حاجیان، بەهێزبوونی ئیرادە و خۆڕاگریی و پێکەوەکارکردنی هەمووان دەكەین. لە پەیامەكەیدا هەڤاڵ ئەبوبەكر، ئاماژەی بە ئەوە داوە كە بەهۆی نەناردنی مووچەوە، وەك ناڕەزاییەك پارێزگای سلێمانی هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوە نابات
(ئاڵامیدیا) www.alamedia.info
وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق، بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی داوە، ئەمەش ناڕەزایی زۆری لە ئاستی سەركردایەتیی كورد و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی لێكەوتووەتەوە بەتایبەت كە حكومەتی عێراق، مووچەی فەرمانبەرەكانی خۆی چەند ڕۆژێك پێشخست و پێش هاتنی جەژنی قوربان دابەشی كرد، لەدوایین هەڵوێستیشدا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند, لەمبارەیەوەیە نامەیەكی فەرمی ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی : گوتیشی:"هیواخوازم ئەمە ببێتە گوشارێک بۆ سەر بەغدا و بكرێتە هەڵمەتێكی گشتگیر.
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:07:05/06/2025