پۆلیسى سلێمانى :شەوى رابردوو لە سلێمانى باندێکى لەشفرۆشیان دەستگیرکرد
بەڕێوبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، شەوى رابردوو لە سلێمانى باندێکى لەشفرۆشیان دەستگیرکردووە کە لە چوار ژن و پیاوێک پێکهاتووە.
بەڕێوبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەسەر بنەمای زانیاری و لە چالاکییەکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، باندێکى پێنج کەسى لەشفرۆشیان دەستگیرکرد.
(ئاڵامیدیا) www.alamedia.info
ئاماژەی بەوەشکرد، باندەکە لە چوار ژنى بەڕگەز عەرەب و پیاوێکی کورد پێکهاتووە و دواى لێکۆڵینەوە تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و سەرجەمیان بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون.
پۆلیسى سلێمانى باس لەوەش دەکات، تۆمەتباران بەگوێرەى مادەى چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە هەشتی ساڵی 1988 دەستگیرکراون.
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
PM:04:37:05/06/2025