فراکسیۆنی یەکگرتوو: سودانى پێیگوتین ناتوانێت دڵنیایى بدات پێش جەژن مووچە دەنێرێت


بەیانی ئەمڕۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی لەبارەی پرسی مووچە کۆبوویەوە و دوای کۆبوونەوەکەش موسەنا ئەمین رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان کاتژمێرێکی خایاندووە و تێیدا سودانی داوای کردووە هەرێمی کوردستان مانگانە 150 ملیار داهاتی ناوخۆ بنێرێت چونکە ئامادە نییە داهاتی ناوخۆ و نەوت رادەست بکات و ئەو داهاتە نانەوتییانەی ناردوویەتی مانگ لەدوای مانگ کەمی کردووە.
 (ئاڵامیدیا)   www.alamedia.info

موسەنا ئەمین باسی لەوەش کرد، سودانى پێیگوتوون، ناتوانێت بەبێ بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچە بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت، چونکە پابەندى بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى نەبووە، هەروەها هەرێمی کوردستان ئامادە نییە تەوتینی مووچەش بکات.

سەبارەت بە تەوتینکردنی مووچە، سودانی بە فراکسیۆنی یەکگرتووی گوتووە، بەگوێرەی یاسا "وەزارەتەکانی هەرێم دەتوانن خۆیان لیستی مووچە بهێنن بۆ بەغداد و رادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی بکەن تاوەکو تەوتین بکرێن، ئێمەش دەتوانین راستەوخۆ مووچەکەی پێبدەین.”




ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:44:03/06/2025