بۆ ئەوەی سیستەم سەلامەت بێت

‌ره‌وف ره‌باتی

گۆڕانکاری پرۆسەیەکی ئەقڵانی و پێویستییەکی حەتمی و ژیاری و ژیانییە ، لە هەموو کایەو ئۆرگان و دام و دەزگایەک دا ، کە پەیوەستە بە ڕێکخستنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییەوە ، بەڵام چۆن .. ؟

یەکێک لە فاکتەرە بەهێزو کاریگەرو گرنگەکانی گۆڕانکاری ، ئەو زانیاری و داتا و پرەنسیپ و پێوەرو پێوانانەیە کە پێویستە وەک فیلتەر دابنرێت بۆ هەڵسەنگاندن و نرخاندنی : ئایکۆن و کارەکتەرە بەدیلەکان ( ئەڵتەر ناتیڤ ) ەکان ، لە پرۆسەی گۆڕانکاری و بەرپرسیارێتی ئۆرگان و دام و دەزگاکان دا ...

ئەو سوارانەی کە گلاوون و ئەسپ تۆپیوون ، ئەو ئایکۆن و کارەکتەرانەی کە هێللکەی پیسی خەڵکی ترن و لە سەبەتەی ئۆرگان و دام و دەزگاکان دا دانروون بۆ : بەرژەوەندی و مەبەستی تایبەتی ، بۆ ئامانجی شەخسی و بردنەوەی گرەوی ساختە ، بۆ مانەوەی ناڕەواو دەستەگەرێتی بێ سەمەر و فەسادو گەندەڵی ،

ئەم مۆتیڤ و کارەکتەرانە هەرگیز ناتوانن ببنە ئەڵتەرناتیڤ و بەدیلێکی باشترو ساغڵەم تر بۆ گەشەو پێشخستن و سەرخستنی وەزیفەو مەهامی ئۆرگان و دام و دەزگاکان ، چونکە ئەوانە : پێشتر خۆیان بەشێک بوون لە ناعەداڵەتی و کێشەو گرفت و ململانێ ناڕەواو بێ جەدواکان ، هۆکار بوون بۆ لاوازی و پەکخستن و ئیفلیج کردنی ئۆرگان و دام و دەزگاکان ...

گۆڕانکاری و نوێبوونەوەو نۆژەنکردنەوەی هەموو دام و دەزگاو

ئۆرگان و ناوەندو فەرمانگەیەک ، بێجگە لە کەرەستە و پێداویستییە ماددی و لۆجستییەکانی کارکردن ، دەروون سافی و بەرنامەو فکرو ئەقڵانییەت و پلان و پێڕەو پڕۆگرام و نەخشەی زانستی و مەنهەجی سەردەمیانەی پێویستە ، نەک :

پیلان و مل شکاندن و چاڵ هەڵکەندن ، نەک ڕک و کینەو

نەرجسیەت و ئەنانییەت و دەروون بیماری و بوغزاندنی

شەخسی و حەز پێ نەکردنی تواناو موئەهەلاتی ئەم و ئەو.....

 


PM:05:57:09/05/2025

ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌