بەڕاستی دوو مەجیدی
هؤشيار عةزيز
( لەیاداشتەكانی سهعید ناكام )بەڕاستی دوو مەجیدن
سهعید ناكام لەیاداشتەكانیدا دەگێڕێتەوەو دەڵێت دوای ڕێكەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لەگەل
دارا تۆفیق و ساڵح یوسفی و كۆمەلێك ڕۆشنبیردا چوینە بەغدا بۆ دەركردنی ڕۆژنامەو
گۆڤار ، من تەكلیف كرام لە گۆڤاری ڕۆژی كوردستان دەست بەكار بم لەوێ چەند
ژمارەیەكی گۆڤارەكەمان دەر كرد ، لەیەكێك لە ژمارەكانی گۆڤارەكەدا وتارێكم نوسی ،
تێیدا باسی سروشت و كەش و هەوای كوردستانم كردبو كە لە زستاندا سەخت و نالەبارە
بۆیە كورد زۆر ناڕەحەت دەبن پێی بەڵام لەگەڵیشیدا ڕاهاتون و ساڵانە خۆی بۆ ئامادە
دەكەن و ئیتر بەم جۆرە ، دواتر لەلایەن كوردێكی ئەوكاتەوە كەلەبەغدا پۆستێكی باڵای
حكومی وەرگرتبو و كەوتبوە ناو نازو نیعمەتەوە بابەتێكم لەسەر نوسراو نێردرا بۆ گۆڤارەكە ، من كە
سەرپەرشتی گۆڤارەكەم دەكرد بڕیارمدا بۆی بڵاو بكەمەوە تا لە ژمارەی دواتردا بە
وتارە وەلامێك بیتەزێنم و هەرچی لەدڵمدایە پێی بڕێژم چونكە لەو وتارەدا كاكی پلە
باڵا هێرشێكی توندو ناڕەوای كردبوە سەرم و بەوە تومەتباری كردبوم كە من كوردێكی
دواكەوتوم و سوكایەتیم بەعەرەب كردوە لەو بابەتەمدا ، بابەتەكەشم ئاماژەیە بۆ ئەوەی كورد و
سەركردایەتی شۆڕش خۆیان ئامادە بكەنەوە بۆ گەڕێكی دیكەی شەڕی چەكداری، دوای ئەو وتارە سەركردایەتی شۆڕش داوایان كرد بە پەلە بەغدا بەجێ
بهێڵم و بگەڕێمەوە گەڵالە چونكە ژیانم كەتۆتە مەترسیەوە لەبەغداو ئەوان ناتوانن لە
بەغدا ژیانم بپارێزن ، سعید ناكام دەڵێت كەهاتمەوە گەڵاڵە
چومە لای سەرۆك مستەفا بارزانی ، بابەتەكەم بە وردی بۆ گێڕایەوە ، سەرۆك مستەفا
بارزانی وتی ئەوە كەسێكیدو مەجیدیە هەر ئەوەی لێ چاوەڕێ
دەكرێت ، من لە دو مەجیدی تێنەگەشتم ، بارزانی كە زانی لە دو مەجیدی تێنەگەیشتوم
وتی ئەزانی دو مەجیدی چیە گوتم نەخێر ، گوتی بابەسەرهاتەكەیت بۆ بگێڕمەوە :
جاران
لە موسڵ بازاڕێك هەبو سەگ و تانجیان تێدا دەفرۆشت ، ڕۆژێك كوردێكی لای خۆمان
دەچێتە ئەو بازاڕە بۆ سەگ كڕین ، گەماڵە سەگێكی گەورە ئەبینێت ئەڵێت ئەمە بەچەند
ئەڵێن بە یەك مەجیدی ، كوردە ئەیكڕێت ، كەمێك دەچێتە ئەولاتر تولە سەگێكی بچكۆلەی
هار دەبینێت ئەڵێت ئەی ئەمە بەچەند ئەڵێن بە دوو مەجیدی ، كوردە ئەڵێ یانی چی ئەم
گەماڵە زلە بەیەك مەجیدی و ئەو تولە سەگە بچكۆلەیە بە دو مەجیدی ، پێی ئەڵێن ئاخر
ئەم گەماڵە تەنها سەگە بەڵام ئەم تولەیە سەگ كوڕی سەگە ...
جا
هەندێك لەوانەی چونە بەغداو پۆست و پلە و شتیان وەرگرت و دواتر بونە دوژمن و
نەیاری میللەتەكەی خۆیان بەڕاستی دوو مەجیدین ...
بەداخەوە
لە دوای ڕوخانی بەعس خەڵكانێكی زۆر ی لەم چەشنە بونە دو مەجیدی
PM:02:46:08/05/2025
ئهم بابهته 428
جار خوێنراوهتهوه