ئەنفال تاوانێکی لەبیرکراو و تاوانبارانی سزا نەدراو

‌بلَند شاوةيس

علی عزت بیگۆڤیچ "Alija Izetbegović" دەڵێت: "هەرگیز جینۆسایدەکان لەبیرمەکەن، بە لەبیرکردنیان دوبارە دەبنەوە".ئەنفال بریتییە لە زنجیرەیەک پرۆسەی پێشێلکاری سامناکی مافەکانی مرۆڤ، تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و جینۆساید دژ بە کورد، کە بە تاوانێکی نێودەوڵەتی ئەژماردەکرێت. تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتی و جینۆساید بەو پێیەی لێکەوتەکانی تەواوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەگرێتەوە و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە بە تێپەڕبوونی کات بەسەر ناچن (تقادم) ناکەن، تاوانی ئەنفال بە تاوانی سیاسی ئەژمار ناکرێت و بکەرانی ئەم تاوانە ناتوانن مافی پەنابەری سیاسی وەربگرن، ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە بەرپرسیارێتی لەسەر ئەنجامدەرانی تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتی و جینۆساید لابەرێت و لێخۆشبونیان بۆ دەرکات. بڕیاری لێخۆشبوون لە "جاشەکان" و سزا نەدانی تاوانبارانی ئەنفال پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییە و پێشێلکردنی بنەماکانیەتی زیانی گەورەی گەیاندووە بە ڕەوایەتی کەیسی ئەنفال و مافی قوربانیەکانی. هەربۆیە دادگایی کردنی تاوانبارانی ئەنفال و قەرەبووکردنەوەی مادی و مەعنەوی قوربانیانی ئەو تاوانە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھاوبەشی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ گەورەترین خزمەت بە کەیسی ئەنفال و ڕۆحی پاکی قوربانیانی ئەنفال و مافی ڕەوای کەس وکاریان دەکات. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەتی لەدوای دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ھەوڵی بەردەوامی داوە بۆ ڕێگەگرتن لە ئەنجامدانی تاوانی نێودەوڵەتی لەڕێگای چەندین پەیماننامە و ڕێکەوتننامە و بڕیاری نێودەوڵەتییەوە ، گرنگترینیان : ١- بڕیاری کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی ١٩٤٦ تایبەت بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی پاکتاوی نەژادی تاوانی نێودەوڵەتییە. ٢- پەیماننامەی قەدەغەکردنی تاوانەکانی پاکتاوی نەژادی ساڵی ١٩٤٨ (عێراق واژوی لەسەر کردووە). ٣- ھەر چوار ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٤٩ لە جنێڤ (عێراق واژوی لەسەر کردووە)، بەپێی ڕێکەوتننامەکانی جنێڤی ساڵی ١٩٤٩ و ھەردوو پرۆتۆکۆڵە ھاوپێچەکەی بۆ ساڵی ١٩٧٧ تاوانە گەورەکان پۆلێن کراوە بۆ: ١- تاوانەکانی دژ بە ئاشتیwar against peace ٢- تاوانەکانی جەنگ war crimes ٣- تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی crimes against humanity ٤- پلاندانان بۆ ئەنجامدانی یەکێک لەو تاوانانە plot to commit these crimes پاشان لە ساڵی ١٩٤٧ لیژنەی یاسای نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پێکھێنرا و هەستا بە داڕشتنی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی کە لە پەیماننامەی دادگای نۆرێمبێرگ جێگیرکرابوو لەساڵی ١٩٥٠، ئەو بنەمایانەش بریتیبوون لە : بنەمای یەکەم - ھەرکەسێک تاوانێکی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆ و پێویستە سزا وەربگرێت. بنەمای دووەم- ئەگەر یاسای نیشتمانی ھیچ سزایەکی نەسەپان لەسەر تاوانە نێودەوڵەتییەکە، تاوانبار بەرپرسیارێتی لەسەر لاناچێت بە پێی یاسای نێودەوڵەتی. بنەمای سێیەم- ھەرکەسێک تاوانێکی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات بە سیفەتی سەرۆکی وڵات یان بەرپرسێکی حکومی فەرمی بەرپرسیارێتی لەسەر لاناچێت بە پێی یاسای نێودەوڵەتی. بنەمای چوارەم- ھەرکەسێک تاوانێکی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات بە پێی فەرمانێک کەلە حکومەتەوە دەرچوبێت یان لە سەروو خۆیەوە بەرپرسیارێتی لەسەر لاناچێت بە پێی یاسای نێودەوڵەتی بەمەرجێک بژاردەیەکی تری لەبەر دەما بێت. بنەمای پێنجەم- ھەرکەسێک تاوانبارکرا بە ئەنجامدانی تاوانی نێودەوڵەتی مافی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانەی ھەیە بە گوێرەی یاسا. بنەمای شەشەم- باس لە تاوانە نێودەوڵتییەکان دەکات کە بریتییە لە (تاوانی دژ بە ئاشتی ، تاوانی جەنگ ، تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی). بنەمای حەوتەم- رێخۆشکردن یان بەشداریکردن لە تاوانەکانی (دژ بە ئاشتی ، جەنگ ، دژ بە مرۆڤایەتی) بەتاوان ئەژمار دەکرێت بەپێی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی. دواتر لیژنەی شارەزایانی ناحکومی لەساڵی ١٩٩٠ پرۆژەی پەیڕەوی سەرەکی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانیان" International Criminal Court " ئامادەکرد و پرۆژکە لەلایەن لیژنەی یاسای نێودەوڵەتی وەرگیرا و کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاسپارد بە بەستنی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە پرۆژەی پەیڕەوی سەرەکی و مۆرکردنی ڕێکەوتننامەی تایبەت بە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان کەلە ساڵی ١٩٩٨ لە ایتالیا گرێدرا و لە ٢٠٠٢/٧/١ چووە بواری جێبەجێکردنەوە (عێراق واژوی لەسەر پەیڕەوی سەرەکی دادگاکە نەکردووە). ئەم دادگایەش تایبەتە بە تاوانەکانی (جینۆساید ، تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی ، تاوانەکانی جەنگ


PM:02:32:15/04/2025

ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌