عێراق دەوڵەتێكە، هەر لە دامەزرانییەوە لە سەرەتای بیستەكانی سەدەی رابردوو، لە سەر سێ كۆڵەگەی گەورە راوەستێنراوە: كوردو شیعەو عەرەبی سوننە. جۆری پەیوەندی و سروشتی رووداوەكانی نێوان ئەو سێ پێكهاتەیە گەورەترین میكانیزمی تۆمار كردنی مێژووی هاوچەرخی عێراق بووە، لە دوای رووخانی رژێمی پێشوو، دەوڵەت لە عێراقدا گۆڕانێكی بنەڕەتی تێك كەوت، هۆكارە هەرە گرنگەكە سەر لە نوێ داڕژانەوەی پەیوەندی و رووداوەكانی نێوان ئەو سێ پێكهاتەیە بوو،
راستە، پێكهاتەی شیعە زۆرینەی دانیشتووانی عێراق پێك دەهێنن بەو پێیەی نزیكەی پەنجاو پێنج لە سەدی خەڵكانی عێراق شیعە مەزهەبن و سەر بە رێچكەی دوانزە ئیمامین، ئینجا بەردەوام، چ لە كاتی عوسمانییەكان و چ پاشتر لە سەردەمی دەوڵەتی تازەی عێراقدا، شیعە هەمیشە زوڵم لێ كراو بوون. هەروەها راستە، سوننەی عەرەب هەر لە سەرەتاوە فەرمانڕەوایەتیی عێراقییان بە دەستەوە بووەو هەمیشە دەسەڵات و سەروەتی ئەو وڵاتەیان لەلا بووەو بگرە فەرمانڕەواكانیان، كە دواترینیان صدام حسین بوو، زوڵمی زۆریان لە پێكهاتەكانی دیكەی وەكو كورد و شیعە كردووە.
لە پاڵ ئەو راستییانە، ئەوەش راستە كە هیچ كاتێك بۆ كورد ئەوە باش نەبووە یەك لەو دوو پێكهاتەیە خاوەنی دەسەڵاتی رەها بێت لە سەر حیسابی پێكهاتەكەی دیكە. بگرە بەرژەوەندییە ستراتیژییەكان كورد هەمیشە لەوەدا خۆی نواندووە كە لە عێراقی نوێ دا پارسەنگی هێز لە نێوان دوو پێكهاتە مەزهەبیەكەی عێراق پارێزراو بێت. هەر تێكچوونێكی پارسەنگی موعادەلەكە كوردی خستۆتە ناو تەنگژەیەكی گەورەوە. لە ماوەی هەشتا ساڵی رابردوودا، یەك لە هۆكارە گەورەكانی زوڵم كردن لە كورد ئەوە بووە كە فەرمانڕەوایەتیی سیاسی و ئابووری و سەربازی لە عێراقدا تەنیا بە دەست سوننەی عەرەبەوە بووە. لەو سۆنگەیەوە، لە مێژووی هاوچەرخی عێراقدا، هەر كاتێك حكومەتی بەغدا شەڕێكی بێ ئامانی لە دژی كورد بەرپا كردبێت، شیعەی سیاسی نەیانتوانیوە وەكو پێویست بە هانای كوردەوە بێت. هۆكاری ئەو نەتوانینەش ئەوە بووە كە ئەوانیش وەكو كورد لە چەوسانەوەدا بوون و هێزی ئەوەیان نەبووە رێگە لە شەڕی بەغدا بگرن بەرامبەر بە كورد. هەر كاتێكیش بڕیاریان دا بێت بەشداری لە كوشت و بڕی كورد نەكەن، وەك ئەو فەتوا گرنگەی خوا لێخۆشبوو سەیید موحسین ئەلحەكیم لە ساڵی 1964 دای، بەشداری نەكردنەكە زۆر كاریگەری نەبووە. بگرە، سوپای عێراق كە داردەستەی شەڕەكە بووە لە زۆرینەی شیعە پێك هاتووە. هۆیەكەش لێرەدا ئەوە بووە كە شیعە خاوەنی پێكهاتەیەكی سیاسیی لاواز بوونەو چ بڕ تەئسیری كاریگەرییان بەسەر بڕیارە سیاسییەكانەوە نەبووە لە عێراقدا،رووخانە،
خەریكە موعادەلەكەی سەردەمی پێشووسەرلە نوێ دروست دەبێتەوە،ههربۆیهخۆدزینهوه له پڕۆژهیاسای به پارێزگابونی ههڵهبجه ئهوهدهردهخات تاوانكارانی ئهوسهردهمه هێشتائاسهواریان
لهناونهچووه،وبهردهوامن له خنكاندنمان،ئیدی پێویسته تاكی كورد،وهك تهواوی فراكسیۆنه كوردستانیهكان ،یهك دهنگ ویهك ڕهنگبن
بۆگهیشتن بهئارامی ڕۆحی شههیدهكانمان
AM:11:44:29/03/2025
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه