شەوی یەڵدا ، دوایین شەوی وەرزی پایز


شەوی یەڵدا ، كە دوایین شەوی وەرزی پایزە و بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت، ئەم بۆنەیە یەکێکە لە کۆنترین بۆنەکە کولتوورییە هاوبەشەکانی نەتەوەی کورد و فارس یادی دەکرێتەوە.

ئەم شەوە درێژترین و تاریکترین شەوی ساڵە و تێیدا خۆروەگەڕی زستان ڕوودەدات، کە تێیدا زەوی دەگاتە خاڵێک لە دەوری خۆردا و دەگەڕێتەوە، شەوی یەڵدا دەکەوێتە کۆتا شەوی پاییزە و دەستپێکی یەکەم شەوی زستانە لە کوردستان لە 21 لەسەر 22ـی مانگی 12 یادی دەکرێتەوە؛ لەم شەوەدا 14 کاتژمێر تاریکی نیوەی گۆی زەوی دەگرێتەوە، لەلایەکی دیکەوە ئەو ڕۆژەی لەدوای شەوی یەڵدا دێت و بە کورتترین ڕۆژی ساڵ دیاری کراوە.

لە نێو کۆمەڵگەی کوردەواری و فارسدا، ئەم شەوە بە شیعر و گۆرانی و دانیشتن و سەردانی یەکتری و شەوچەرە بەڕێ دەکرێت، کە لە زۆربەی ماڵەکاندا سفرەیەکی ڕازێندراو بە میوە و چەرەز ئامادە دەکرێ بۆ ئەوەی ئەندامانی خێزان و میوان بە دەوریدا کۆببنەوە، بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە شووتی و هەنار میوەی سەرەکی سفرەی یەڵدان.

 



ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:03:20/12/2024