له‌قه‌زای سه‌ید سادق كوڕێك به‌بینینی ته‌رمی باوكی خۆشی وه‌فاتیكرد


به‌رزان (ئاڵامیدیا)
دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی( وه‌ستا حوسێن) ناسناوی وه‌ستا حوسێن ی ته‌نه‌كه‌چی، خه‌ڵكی گوندی تومان  سه‌ربه‌قه‌زای سه‌ید سادق ،‌ه‌ كاتژمێر (10)سه‌ رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ باری ته‌ندروستی  وه‌ستا حوسێن تێكده‌چێت ،پاش گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت ،له‌قه‌زاكه‌ پاش مانه‌وه‌ی له‌ژێر چاودێری پزیشك گیان له‌ده‌سده‌دا،له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی كۆچكردووبۆمزگه‌وت، كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی عه‌بدوڵا،  به‌بینینی ته‌رمی باوكی ئه‌ویش باری ته‌ندروستی تێكده‌چێت و به‌په‌له‌  ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێت، دوای مانه‌وه‌ی نیو كاتژمێر له‌نه‌خۆشخانه‌ كوڕه‌كه‌شي به‌ناوی وه‌ستا عه‌بدوڵا گیان ده‌سپێرێت 
به‌پێی لێدوانی نزیكه‌كانی واباسده‌كرێت خۆشه‌ویستی ئه‌م باوك و كوڕه‌ بێ ئه‌ندازه‌بووه‌ هه‌ربۆیه‌ بۆله‌ده‌سدانی باوكی عه‌بدولاِ)ی كوڕگیان ده‌سپێرێت  




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:10:22/01/2025