هونه‌رمه‌ندی لاو، شاخه‌وان كه‌ركووكی، له‌م گفتۆیه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ (ئالآ ميديا)، باس له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ده‌كات
هونه‌رمه‌ندی لاو، شاخه‌وان
كه‌ركووكی، له‌م گفتۆیه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ (ئالآ ميديا)، باس له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی
ده‌كات و مامۆستا شوكر خه‌یات به
پاشای مه‌قامات ده‌ناسێتێت. ڕاشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ
هونەرمەند فه‌رهه‌نگ غه‌فوور بۆ ئەمساڵی نوێ به‌رهه‌مێكی نوێیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
سه‌رهه‌د عومه‌ر:هه‌ولێر
(ئالآ ميديا)، مێژووی ته‌مه‌نی كاری هونه‌رییتان بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
شاخه‌وان كه‌ركووكی: ته‌مه‌نی
كاری هونه‌رییم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵی (2007)، كە یه‌كه‌م ئه‌لبوومی
كاركردنم له وڵاتی توركیا، سیدییه‌كی حه‌وت تراكی بوو، له‌گه‌ڵ باشترین موزیكژه‌نه‌كانی
توركیا له ئه‌سته‌مبوڵ بەرهەممان هێنا، له هه‌مان ساڵیش‌دا له توركیا به‌رهه‌می
سیدییه‌كه‌م كلیپ كرد.
(ئالآ ميديا)، بۆچی
یه‌كه‌م به‌رهه‌مت لە توركیا تۆمار كرد، له‌كاتێكدا كاره هونه‌رییه‌كانت
فۆلكلۆری كوردی ڕه‌سه‌نییان پێوه دیاره؟
شاخه‌وان كه‌ركووكی:
ساڵی 2007 وه‌ك ئێستا ستۆدیۆی باش له كوردستان نه‌بوو، ته‌نانه‌ت بۆ وێنه‌گرتن و
كلیپ، كوالێتییان نه‌بوون، ئه‌وه هۆكار بوو كە كاره هونه‌رییه‌كانم له وڵاتی
توركیا بەرهەم بێنم.
(ئالآ ميديا)، هه‌ندێك
له هونه‌ری گۆرانی گوتن بۆ هونه‌رمه‌ند بووەته ڕێچكه‌ی بنه‌ماڵه‌یی، ده‌پرسین
ئێوە تا چه‌ند لە هونه‌ردا پێشینه‌ی بنه‌ماڵەییتان هەبووه؟
شاخه‌وان كه‌ركووكی:
باپیرم له بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌دا مه‌قامزانێكی زۆر باش بوو و ده‌نگێكی خۆشی هه‌بووه،
مامۆستا و هونه‌رمه‌ند حوسێن عه‌لی بۆ گوتنی مه‌قامی ئه‌ڵاوه‌یسی و ئای ئای و
خورشید و ..هتد پرسی به باپیرم كردووه، بۆیه پێشینه‌ی هونه‌ری من ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌زموونی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی باپیرم.
(ئالآ ميديا)، زۆربەی
جاران له‌نێو كلیپه هونه‌رییه دووێته‌كان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناوداری گه‌رمیان
مامۆستا شوكر خه‌یات ده‌رده‌كه‌ویت، بیرۆكه‌ی ئه‌م پێكه‌وه‌بوونه لای كامتانە‌وه
بوو؟
شاخه‌وان كه‌ركووكی: دوێته‌كه‌ی من و مامۆستای مه‌زن هونه‌رمه‌ندي
كؤضكردوو شوكر خه‌یات، بیرۆكه و ئاوازی خۆم بوو، كه توانیمان به‌رهه‌مێكی جوان
دروست بكه‌ین، له‌لای من مامۆستا شوكر خه‌یات به پاشای مه‌قامات پێناسەی ده‌كه‌م
و خۆم به قوتابیی ئەو ده‌زانم، زۆر هاوكار و پاڵپشتم بووه بۆ چۆنیه‌تیی مه‌قام
گوتن و ناساندنی مه‌قامه‌كان و ده‌ركه‌وتنم له‌گه‌ڵ مامۆستا شانازییه.
(ئالآ ميديا)، درێژه‌پێده‌ری گوتنه‌وه‌ی به‌رهه‌می مامۆستای هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو
سابیر كوردستانی، بیرۆكه‌ی خۆت بوو، یان وه‌سیەتی كۆچكردوو، یان بنه‌ماڵه‌كه‌یەتی؟
شاخه‌وان كه‌ركووكی: له
سه‌ر وه‌سیەتی ڕه‌وانشاد هونه‌رمه‌ند سابیر كوردستانی ڕێگام پێ درا، بتوانم به ده‌ستكارییه‌وه
كار له‌سه‌ر هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی بكه‌م.
(ئالآ ميديا)، له‌نێو به‌رهه‌مه‌كانتدا كام له هه‌موویان
زیاتر چێژی زیاتره؟
شاخه‌وان كه‌ركووكی: شه‌ونخوونیم
به هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانمەوە كێشاوه و شانازییان پێوه دەكه‌م، به‌تایبه‌ت ئه‌و
دوو به‌رهه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستا شوكر خه‌یات كردوومانە.
(ئالآ ميديا)، كێ
سپۆنسه‌ری به‌رهه‌مه‌كانتە؟
شاخه‌وان كه‌ركووكی: پێشتر ده‌مانتوانی سپۆنسه‌ر بۆ كاره هونه‌رییه‌كان
په‌یدا بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا لەبەر كچەمۆدێل و بەشێك لە شاجوانەكان! هیچ كه‌س
ئاماده نییه سپۆنسه‌ری كاری هونەریی ڕه‌گه‌زی نێر بكات، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ خانمانی
باش و خاوەن توانا و سەنگین.
(ئالآ ميديا)، ئاواره‌یی له ژیانی هونه‌رمه‌ند تا چه‌ند
كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانی دەبێ؟
شاخه‌وان كه‌ركووكی:
ئاواره‌بوونمان له شاری كه‌ركووك زۆر كاری كرده سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانم،
دووریی له كه‌ركووك واته دووری له مەقامات.
(ئالآ ميديا)، ئێستا زۆر له هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ ڕۆڵی
ئه‌كته‌ری نواندن به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، هیچ بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه تۆش رۆڵ ببینی؟
شاخه‌وان كه‌ركووكی:
كاری هونه‌ری من گوتنی مه‌قام و گۆرانییه ئه‌و بواره‌ش بۆ شانۆكار و ئه‌كته‌ره‌كان
باشتر ده‌توانن به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ن، هه‌ركه‌س له بواری خۆی و تا ئێستا پێشنیاری
ئاوا نه‌هاتووەته به‌رده‌ستم.
(ئالآ ميديا)، تا چه‌ند
له شه‌وه‌ئاهه‌نگه‌كان به‌شداریت؟
شاخه‌وان كه‌ركووكی: كه‌م
تا زۆر به‌شداریی شه‌وه‌ئاهه‌نگه‌كان ده‌كه‌م، به‌ڵام بۆ شه‌وه‌ئاهه‌نگ ناچم بۆ
هه‌موو شوێنێك، به‌تایبه‌ت جێگایه‌ك قورسایی هونه‌ریی تێدا نه‌بێت.
(ئالآ
ميديا)، پڕۆژه
و به‌رهه‌مت نوێ چییه؟
شاخه‌وان كه‌ركووكی: له‌گه‌ڵ
مامۆستای هونه‌رمه‌ند فه‌ره‌هه‌نگ غه‌فوور دوێتێكی جوانمان ئاماده كردووه،
موزیكی ئه‌و به‌رهه‌مه‌مان له باكووری كوردستانی له شاری دیاربەكر له ستۆدیۆی
(سركان تانك) كاری ده‌نگیی بۆ كراوه، ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن مامۆستا فه‌رهه‌نگ
غه‌فوور ئاوازی بۆ دانراوه و وا كلیپ دەكرێت.
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:06:33:19/12/2024