مام هێرش جه‌باری به‌رپرسی لقی (19)ی پارتی :گرنگه‌ هه‌مومان لیستی (275) سه‌ربخه‌ین


گرنگه‌ هه‌مومان لیستی (275) سه‌ربخه‌ین

من وای دەبینم لە مێژووی کوردا بۆ یەکەم جار سەرکردەیەکی گه‌نج  بە ئیڕادەیەکی پۆڵاینەوە، پێچەوانەی مێژوو زۆر راشکاوانە و بە دەنگێکی دلێرەوە راستەوخۆ لە ترۆپکی دەسەڵاتەوە دەست بخاتە سەر کەموکوڕییەکان و بەڵێنی چارەسەریان بدات.
به‌ڕێزمه‌سرور توانی وەکو پێشی خۆی، ھەموو شتێک بە تامی سەرکەوتن بگەیەنێتە جەماوەر، لە دوای ڕاپەرین سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئەم دیدەی کاک مه‌سروری ھەبووایە بە دڵنیایەوە ئێستا کورد نەک لە دەوڵەتی ئێراق بەڵکو لە ھەر سێ پارچەکەی تریش و جیھان لە قۆناغێکی تردا دەبوو.
ئاشکرا کردنی راستییەکان و بە راشکاوی گوتنی بارودۆخی کوردستانی باشوور لە ناو ئەم مێژووە پڕ ململانێیە حزبیە و ئالنگاری دوژمنان... ھێندە ئاسان نییە، کە ئێمەمانان ھەستی پێ دەکەین.... ئەمرٍۆ سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان سەرٍەرایی هەموو كۆسپ و تەگەرەكانی سەر رێگەی جێبەجێكردنی ستراتیژ و پلانە گشتگیرەكانی كە پێشتر بەڵێنی دابوو ، بەردەوامە لە پڕۆژه‌ حزمه‌تكوتگزڤاریه‌كان ئەوەی جێگەی شەرمەزارییە ، دهۆڵ كوتان و هەندێك تاقم و كەسی نابەرپرس و داردەستی ناحەزانە ، كە دوور لە هەموو بەها نیشتیمانی و نەتەوەییەكان لە پێناو بەرژوەندی تایبەتی و پارەیەكی كەم ، ئەوا نهێنی و سەروەرییەكانی گەل و وڵاتەكەیان دەخەنە بەردەستی نەیارانمان ..
بەدڵنییاییەوە، ئێمەی گەلی كورد و سەركردایەتیی كوردستانیش ئەزموونی زۆرمان لەگەڵ پیلانگێریی و چەواشەكارییەكان هەیە ،ئەو سەرده‌مانەش بە سەرچوون  ئێستا
كوردستان خاوەن شكۆ وسەروەری خۆیەتی  وڕه‌وه‌ڕِوه‌ی ئاوه‌دانی  به‌رده‌وامه‌ حكومەتی كوردستان ، گشت تواناكانیان خستۆتەگەر بۆ رزگاربوون لە گوشارە ئابووری و نەبوونی قەیرانی بوودجە و مووچە و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و رێگە نادرێت وەك كارتێكی گوشار و جەنگی دەروونی دژی گەلی كورد بەكار بهێنرێت ..
ئەگەر خەونی دوێنی زلهێزان و داگیركەران دابەشكردنی كوردستان بوو بۆ چوار بەش و داوتر لكاندنیان بە چوار دوو لە ویست و خواستی نەتەوەی كورد ، ئەوا بینیمان كە بە هۆی زوڵم و ستەمكاری داگیركەرانەوە هەر چی تاوانی نامرۆڤانە و چەكی كۆمەڵكوژی دژی كورد وكوردستان ئەنجامدرا..
جگە لە بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی سەر زەویی و ژێر زەویی و دواتر بەكارهێنانیان وەك چەك و هەوڵی سرٍینەوەی كورد و كوردستان ..
بەڵام ئەو زۆداری و ستەمە زۆری نەخایاند و شۆرش و تێكۆشانی كوردستان گەلی كورد لە دژی داگیركەران لە هەر چوار پارچەی كوردستان دەستیپێكرد و ئەو كابووسە ترسناكەی كە تا بە ئەمرٍۆ هەموو جۆرە هەوڵ و پیلانگێری و لایەنی بە ناو كوردستان و هەموو جۆرە جاش و كۆیلە و چەك و گوشارێكیان گرتەبەر تا ئیرادە و مەشخەڵی خەباتمان بكوژێنەوە و كاروانی خەباتمان بەلارێدا ببەن ..
ئاشكرایە، هەموو جارێك ئیرادەی بەهێزی گەلی كورد و سەرٍكردایەتیی حەكیم و ژیرانە ، وایانكردووە كە مەرامی داگیركەران و خۆفرۆشان بۆ تێكدانی یەكریزی و ناتەبایی مایەپووچ بكرێنەوە ..
ئەوەی لێرەدا مەبەستە ئەوەیە، كە داگیركەران لە دوێنی و ئەمرٍۆ و سبەی ش تا گەرٍانەوەی خاكی كوردستان بۆ خاوەنە رەسەنەكە بەردەوام كۆسپ و تەگەرە دروست دەكەن لە پێناو رێگریكردن لە گەرانەوەی خاكی كوردستان بۆ كوردستان . لە هەمانكاتیشدا جۆرەها نەخشەی شووم و رێكار دەگرنە بەر تا وەك ئەوەی ئەمرۆ لە سەر ئاستی باشووری كوردستان و باكوور و رۆئاوا و رۆژهەڵات هەر جارە و هێز و كەسانێك بەناو و زمانی كوردی بۆ ئەو مەبەستە بەكار دێنن تا كورد و كوردستان لێكدابرێنن و ناوچەگەرێتی و دووبەرەكی دروست بكەن  گرنگه‌ هه‌مومان له‌ پشت هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێزمه‌سرور بارزانی و سه‌رخستنی  لیستی (275) ین..




























ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:01:28:28/10/2025