پارێزه‌رعه‌لی هه‌مه‌وه‌ندی:بەربژێربوون لەسەر لیستی پارتی گەورەترین شانازییە
پارێزه‌رعه‌لی هه‌مه‌وه‌ندی ناسراوبه عه‌لی مام فواد بەربژێری ژمارە(26)ی لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایدەگەیەنێت، هەموو كەسێك هیواكانی لە بەرنامەی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستاندایە. پارتی حزبێکە، بە دروشمی ( هاوبه‌شی هاوسه‌نگی سازان )تی بە بانگەشە کردووە. دەشڵێت: ”دەمەوێ بە گەیشتنم و بونم بە ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران عێراق ، پێشمه‌رگه ئاسا له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری نه‌ته‌وه‌كه‌م ك بم هه‌ربۆیه‌بەربژێربوون لەسەر لیستی پارتی گەورەترین شانازییە
ئاڵامیدیا :شاناز كه‌ریم سلێمانی
هه‌مه‌وه‌ندی ، سەبارەت بە خۆبەربژێركردنی لەسەر لیستی ژمارە 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ (ئاڵامیدیا) گوتی: ”شەرەفی کاندیدبوونم لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان شانازییەکی گەورەیە، ئەم لیستە لیستی هەموو چین و توێژەکانە و هەموو کەسێک ئامانج و هیواکانی لە بەرنامەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا دەبینێتەوە،
ئه‌حمه‌د سورداشی، سەبارەت بە بەرنامەی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: ”بەرنامەی ئێمە و پارتیمان خزمەتکردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانه و بە ڕاستگۆیی داوا لە خەڵکی خۆمان دەکەین، لەپێناو خۆڕاگری میله‌تێكی بێ موچه به‌سیاسی كرا‌و دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن. وەک کاندیدیش بەڵێن دەدەم، لە ئاست متمانەی دەنگدەران بم و نوێنەرێکی راستەقینەی دەنگی خەڵک بم و هەمیشە پشگیری و پشتیوانی هەژاران دەبم و هەرگیز رابردووی خۆمان لەبیر ناکەین."
هه‌مه‌وه‌ندی ،گوتیشی": ئه‌گه‌ر متمانه‌ی ده‌نگده‌رانم به‌ده‌ستهێنا بەڵێن دەدەم، لە پەرلەمان خزمەتکردنی هەژاران و نوێنەری راستەقینەی كه‌سوكاری ئه‌نفال و شه‌هیدان و زییندانیانی سیاسی ده‌بم به‌تایبه‌ت بۆشاری پایته‌ختی شه‌هیدان ."
عه‌لی مام فواد دەشڵێت: ”پرۆژە خزمەتگورارییەکانی پارتی کە لە بەرنامەکانی هەڵبژاردن بە هاووڵاتییانی دا، لە تەواوی كابینەكاندا، بەتایبەتی كابینەی نۆیەم وەكوو دەبینین بەتەواوی جێبەجێ كراون، ئەو هەموو ئەو کابینانەی حكوومەت تیمی پارتی سەرۆکایەتیی کردوون، هەمووی خزمەتگوزاری بووە، بۆ نموونە، کابینەی نۆ کۆمەڵێک دەسکەوت و بەرهەمی گەورەی هەبووە، بەتایبەتی (هەژماری من) و بەبانکیکردنی مووچە و دروستکردنی دەیان بەنداو و دروستکردن و چاکكردنەوەی شەقامە سەرەکییەکانی شارەکان، ئەمانە چەند نموونەیەکن لەو کارانەی، کە کابینەی نۆیەم بە بڕیاری جەنابی رێزدار مەسرور بارزانی، کە جێگری سەرۆکی پارتیمانە، جێبەجێ كراون."
ئەو بەربژێرەی پارتی پێشیوایە،خزمەتی خەڵک بە دەرکرنی یاسای باش و چاودێریی دەمودەزگاکانی حکوومەت بکرێت، گوتاری پارتیمان زۆر ئاشکرا و روون و دیارە، پارتی خاوەن گوتارێكی نەتەوەییە، لەبەر ئەوە بەهێزبوونی پارتی بەهێزبوونی کوردستانە، پارتی خاوەن دەیان داستانی گەورەی بەرگرییە، لەوانەی ئەم نەوەیە شایەدیی بۆ دەدەن، داستانی پردێ،
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:09:12:06/10/2025