مامۆستا مسته‌فا خالد :
پرۆژه ستراتیژییه‌كانی پارتی، نه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقیش به‌راورد ناكرێن
وتاروخیتابی پارتی زۆر له بیری ته‌سكی حزبایه‌تیی لایه‌نه‌كانی دیكه گه‌وره‌تر و فراوانتره.
مسته‌فا خالد برزنجی ، ناسراو به مامۆستا مسته‌فا بەربژێری ژمارە (32) لەسەر لیستی (275)ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر پارتی هێزی یه‌كه‌م نه‌بێ، ئەوا قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یەكی گەورەی له‌ناوچوون. ئاماژە بەوەش دەكات، پارتی بە هیچ شێوەیەك بە هێزەكانی دیكە بەراورد ناكرێت و فەلسەفە و تێڕوانینی پارتی زۆر زۆر لەو دیدوبۆچوونانه بەرزتر و فراوانتر و گشتگیرترە، كە لایەنەكانی دیكە بیری لێ دەكەنەوە.
ئاڵامیدیا :شۆخان مه‌حمود سلێمانی
مامۆستا شێخ مسته‌فا، بەربژێری پارتی، لەم گفتوگۆ تایبەتەدا لەگەڵ (ئاڵامیدیا)، باس لە خۆبەربژێركردنی لەسەر لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات و چەندین هۆكار دەخاتە ڕوو، كە دەنگدان بە پارتی لەم قۆناغە، بۆ پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان زۆر پێویستە.
(ئاڵامیدیا): چۆن بوو لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆتان هەڵبژارد؟
مامۆستا مسته‌فا: پێش ئه‌وه‌ی كاندید بم من پێشمه‌رگه‌و كادرێكی ڕێبازی پیرۆزی بارزانیم، كاندیدكردنم لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئەو پرەنسیپە دیموكراسییانەی كە پارتی پەیڕەوی دەكات، شوێنپێی ئەو هەنگاوانەم هەڵگرتووە، كە باب و باپیرانمان بۆ سەرخستنی ڕێبازی پیرۆزی بارزان هاویشتیان كە به‌نده‌لە ساڵی 1981وە یەکێك بووم لە ئه‌ندامی ڕێکخستنە نهێنیەکانی ناوشاری سلێمانی پ د ك بێ پچڕان وه لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991،وه به‌رده‌وام و له‌هه‌موو قۆتاغه‌سه‌خته‌كاندا له‌گه‌ڵ پارتی . هه‌نگاو به‌هه‌نگاوله‌خزمه‌ت ڕێبازی بارزانیدا بووم ، هه‌تا ئه‌م ساته‌ی به‌ربژێر كراوم ،پارتی دیموكراتی كوردستان لە چوارچێوەی فەلەسەفەیەكی تەواو ناوخۆیی ، كە لەپێناویدا هەموو شتێكیان بەخت كرد و ڕووباری ئاراسیان بڕی و بە هەزارانیان ئەنفال و شەهید كران.
بێ گومان هۆكاری دیكە زۆرن، بەڵام تەنیا ئەو دوو هۆكارە سەرەكییەی باسم كردن، وەڵامێكی تێروپڕی پرسیاری هۆكاری خۆكاندیدكردنم له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەداتەوە.
(ئاڵامیدیا): جیاوازیی پارتی لەگەڵ هێزەكانی دیكە چییە؟
مامۆستاشێخ مسته‌فا: هەر بەراوردێك لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هێز و لایەنەكانی دیكە بكەم، ئەوا خۆم دەخەمە ناو هەڵەیەكی زۆر گەورە، چونكە هیچ شتێك لە حزبەكانی دیكەدا بەدی ناكەم، كە لەگەڵ پارتی بەراوردی پێ بكەم، مێژوو و خەباتی پارتی هەر لە دامەزراندنییەوە تا ئێستا سەلمێنەری ئەوەیە كە پارتی نایەوێ بۆ مه‌به‌ستی ته‌سكی حزبی، خۆی بگەیەنێتە ئاستێكی دیاریكراو، بەڵكوو دەیەوێ كوردستان و گەلەكەی بباتە قۆناغێكی باشتر و ئاستێكی باشتر، فەلسەفە و تێڕوانینی پارتی زۆر زۆر لەو دیدوبۆچوونانه بەرزتر و فراوانتر و گشتگیرترە، كە لایەنەكانی دیكە بیری لێ دەكەنەوە. بۆیه به هیچ جۆرێك نه‌ك من، هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌راوردێكی وا بكات و له‌مباره‌یه‌شه‌وه نموونه‌گه‌لێك هه‌ن، كه هه‌ندێك لایه‌ن له ڕابردوو و ئێستاشدا ویستوویانه خۆیان له‌گه‌ڵ پارتی به‌راورد بكه‌ن، له كۆتاییدا تێگه‌یشتوون و بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه، كه كه‌وتوونه‌ته ناو هه‌ڵه‌یه‌كی چه‌نده گه‌وره و له‌و پێناوه‌شدا باجێكی زۆر گه‌وره‌یان داوه و نه‌شیانتوانیوه له ئاستی پارتی نزیك ببنه‌وه.
)ئالامیدیا): ئەی پێتانوایە پڕۆژە ستراتیژییەكانی پارتی بەراورد بە كاری ئەوانی دیكە بكرێ؟ بەتایبەتی لە رووی خزمەتگوزارییەوە؟
مامۆستا شێخ مسته‌فا: لەوەشدا به‌راوردكردنی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی دیكه. له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه (له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان)، خۆمان ده‌خه‌ینه ناو هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌وه، له ڕووی ستراتیژییشه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌راورده بكه‌ین، یه‌قینت بێت به هه‌مان شێوه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ده‌كه‌ین.
پرۆژه ستراتیژییه‌كانی پارتیمان، نه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقیش به‌راورد ناكرێن، ئه‌گه‌ر لەگەڵ ئه‌وانیش به‌راوردی بكه‌ین هه‌ر هه‌ڵه‌یه، ئه‌وه‌ی كه پارتیمان له ماوه‌ی حوكمڕانیی خۆی له پرۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌نجامی داوه، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش كه‌موێنه بووه و خه‌ڵكانی دیكه خۆیان گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن. پارتیمان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، سیاسی، ئاوه‌دانی، په‌روه‌رده، تەندروستی، خزمه‌تگوزاریی گشتی و بواره‌كانی دیكه‌ش زۆر پرۆژه‌ی ستراتیژیی هه‌یه و ئه‌نجامیشی داون. ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، لە رووی سیاسی بە هەموو دنیای گوت، كوردستان سەربەخۆیی دەوێت، هەروەها ئه‌و ئاوه‌دانییه‌ی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانیشی سه‌رسام كردووه، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه گشتییانه‌ی، كه له‌ژێر سایه‌ی حوكمڕانیی پارتیمان و به هزر و بیر و ده‌ستوبازووی كادیرانی پارتی له بواره جیاوازه‌كاندا ئه‌نجام دراون، هه‌موویان ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، كه پارتیمان له هه‌موو ڕوویه‌كه خاوه‌نی پرۆژه‌ی ستراتیژیی ڕێكوپێكه، كه به‌شێكی ئه‌نجام داون و به‌شێكی دیكه‌شی ده‌كه‌ونه واری جێبه‌جێكردنه‌وه، كۆی ئه‌و شتانه‌ی باسیشم كردن، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و قسه‌یه‌ن كه پارتی نایه‌وێ خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستێكی دیاریكراو، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێ كوردستان بباته قۆناغێكی باشتر و ئاستێكی به‌رزتر.
(ئاڵامیدیا): ئەی خۆتان بەرنامەتان بۆ پەرلەمانی عێراق چییە و دەتانەوێ چی بكەن؟ پێتانوایە بوونی ئێوە كاریگەریی لەسەر ئەو پرسە دەبێت؟
مامۆستاشێخ مسته‌فا: زۆر له‌و كێشانه‌ی ئێستا به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان گرتووه و زۆر جار بوونه‌ته هۆكاری دروستبوونی نائومێدی بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به حكوومه‌تی ناوه‌ند له به‌غداوه هه‌یه، نه‌بونی بودجه و موچه‌پێویست بوو زۆر زووتر ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌داخه‌وه‌به‌هۆی ناكۆكیی دیدوبۆچوونی لایه‌نه‌كان، نه‌توانراوه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات،
(ئاڵامیدیا): چی بە دەنگدەرەكانتان دەڵێن؟ چ بەڵێنێك دەدەن لەوەی دەنگدەر دواتر پەشیمان نەبێ كە دەنگی پێتان داوە؟
مامۆستامسته‌فا: ئه‌وه‌ی من لێره ده‌توانم بیڵێم ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌ك له‌گه‌ڵ هاوكارانم له په‌رله‌مان ده‌خه‌مه گه‌ڕ، پێش هه‌موشتێك به‌رگری به سه‌روه‌ریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین بودجه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم به‌ته‌واوی ده‌سته‌به‌ربكه‌ین
(ئالامیدیا) پێناسه‌ی بون به‌ئه‌ندام په‌ڕله‌مان ؟
مامۆستاشێخ مسته‌فا: په‌رله‌مانتار ده‌بێت به‌رگریكردن له مافی خه‌ڵك و په‌سه‌ندكردن و چاودێریكردنی یاسا و پرۆژه‌كان بۆ به‌رژوه‌ندیی خه‌ڵك بێتنابێت ، په‌رله‌مان بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌كار بهێنن.
(ئالامیدیا): كەوابێ خیتابی پارتی بەگشتی چی لە حزبەكانی دیكە گەورەترە، كە وا دەكات دووبارە ببێتەوە بە هێزی یەكەم لە هەرێمی كوردستان؟
مامۆستاشێخ مسته‌فا: لای هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا و ڕوونه، كه پارتی خاوه‌نی مێژوویه‌كی دوور و درێژه بێ پچڕان و سڵه‌مینه‌وه خه‌بات بۆ گه‌لی كوردستان ده‌كات، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا، پارتی ته‌نیا بۆ چركه‌ساتێكیش له وتار و خیتابی خۆی په‌شیمان نه‌بووەته‌وه و ناشبێته‌وه، چونكه خیتابی پارتی هه‌ڵقوڵاوی ناوجه‌رگه‌ی گه‌لی كوردستانه و له وڵاتانی دیكه‌وه بۆمان نه‌هاتووه، به‌رهه‌مێكی ته‌واو ته‌واو ناوخۆیی و لۆكاڵییه و هاو‌رده نه‌كراوه، به‌رهه‌مێكی ڕه‌سه‌نی كوردایه‌تییه، هه‌ر بۆیه‌شه له دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا سه‌رمه‌شق و سه‌رقافڵه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بووه، كه بۆ گه‌لی كوردستان به‌ده‌ست هاتوون، هه‌ر له به‌یاننامه‌ی یازده‌ی ئازار، تا به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕین و پێكهێنانی په‌ڕله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:03:40:04/10/2025