دەست شووشتن بەئاوی سارد یان ئاوی گەرم
زۆر جار پرسیار دروست دەبێت سەبارەت بەوەی دەست شووشتن بەئاوی سارد یان ئاوی گەرم كامیان سوودی زیاترە بۆ پاكوخاوێنی و تەندروستی ، لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە و ئاشكرای دەكات دەست شووشتن بەئاوی سارد یاخود گەرم یان سابونی ئاسایی و سابوونی دژە بەكتریا هەمان سوودیان هەیە.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ژمارەیەك زانا لەویلایەتی نیوجێرسی ئەمریكا كە لە گۆڤاری (The Journal of Food Protection) بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە دەست شووشتن بەئاوی سارد دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەمان رێژەی بەكتریا كەئاوی گەرم لەناوی دەبات و هەروەها سابوونی دژە بەكتریا زۆر باشتر نیە لەسابوونی ئاسایی و هەردووكیان هەمان سوودیان هەیە بێ جیاوازی.
ئەو لێكۆلەرانە ئاماژەیان بەوەكردووە نهێنی دەست شووشتنی سەركەوتوو و بنبڕكردنی بەكتریای زیان بەخش پەیوەندی نیە بەپلەی گەرمی ئاو و جۆری سابوونی بەكارهاتوو ، بەڵكو پەیوەندی هەیە بەو ماوەیەی دەستەكان بەجوانی دەشۆرێن كەنابێت لە10 چركە كەمتر بێت.
پرۆفیسۆر دۆناڵد شافنەر لەزانكۆی رۆتجەرزی ئەمریكی و سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە ووتی: هەرچەندە ئاوی گەرم زیاتر ئارام بەخشە بۆ جەستە ، بەڵام بەكارهێنانی ئاوی سارد یاخود گەرم بۆ دەست شووشتن و بنبڕكردنی بەكتریا هیچ جیاوازییەكیان نیە.
ژێدهر- ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:34:22/01/2025