بارزانی لەبارەی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەنماف پەیامێکی بڵاو كردهوه
بارزانی پەیامێك لەبارەی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی زەویوزار بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان بڵاو كردەوە كە سێشەممە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر درا.
بارزانی رایگەیاند، "ئەو بڕیارە لە شوێن خۆیەتی و گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەنماف، بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرجەم ئەو لایەنانە دەكەم كە رۆڵیان لە تێپەڕاندن و پەسەندكردنی ئەو پڕۆژە یاسایە هەبووە و سوپاسیان دەكەم".
تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژەیاسایانە بەهۆی یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکانەوە بوو. سەرۆک بارزانی لەوبارەیەوە رایگەیاند، "هیوادارم ئەمە دەستپێكێک بێت بۆ راستكردنەوەی هەموو ئەو هەڵە و ناڕاستییانە كە لەدژی بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی عێراق بەدرێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراق ئەنجام دراوە".
دوای ماوەیەکی زۆر لە رووخانی رژێمی پێشووی عێراق، سەرئەنجام ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەنگاوێكی گرنگدا دەنگی بە "پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە" دا كە تایبەتە بە گەڕانەوەی زەویوزار بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان. ئەو بڕیارە لەشوێن خۆیەتی و گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەنماف، بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرجەم ئەو لایەنانە دەكەم كە رۆڵیان لە تێپەڕاندن و پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیاسایە هەبووە و سوپاسیان دەكەم.
هیوادارم ئەمە دەستپێكێک بێت بۆ راستكردنەوەی هەموو ئەو هەڵە و ناڕاستییانە كە لەدژی بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی عێراق بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراق ئەنجام دراوە.
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
PM:10:36:21/01/2025