محەمەد حاجی مەحموود: له‌ ئێستادا حكومه‌تی به‌غدالاوازه‌ گرنگه‌ كورد،پێداگربێت


محەمەد حاجی مەحموود: مادام حكومه‌تی به‌غدا  قبوڵي  نیه‌ كورد شه‌ریكی بێت  پێویسته‌ ،كورديش هاوكاری نه‌بێت 
(به‌رزان  كه‌ریم )ئاڵامیدیا  سلێمانی
  
ئه‌مڕۆ 21ی 1 ی 2025 :محەمەدی حاجی مەحموود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، له‌كاتی به‌شداریكردنی پرسه‌ی دایكی شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی  له‌شاری سلێمانی ،له‌سه‌ر دۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد و پێكهێنانی كابینه‌ی (ده‌یه‌م)قسه‌ی بۆ میدیاكان كردورایگەیاند:” گوتی: مادام حكومه‌تی به‌غدا كوردی قبوڵ نیه‌ شه‌ریكی بێت  ئیدی پێویسته‌ ،كورد هاوكارو هه‌ماهه‌نگی نه‌بێت،گوتیشی:
حكومه‌تی ناوه‌ند له‌ ئێستادا لاوازه‌ و كورد به‌هێزه‌،ته‌نانه‌ت كورد له‌ باكورو رۆژئاواش به‌هێزه‌،گرنگه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پێداگربێت له‌سه‌ر ته‌واوی داواكاریه‌كانی،ئه‌گه‌ر به‌غدا ئاماده‌نیه‌ مافی گه‌لی كوردستان بدات پێویسته‌ كورد هاوكاری نه‌بن، هه‌رله‌سه‌رو به‌ندی لێدوانه‌كه‌ی بۆئێمه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان، محەمەدی حاجی مەحموود ته‌كیدی كرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی مانگێك تاوه‌كو مانگ و نیوێكی تر كابینه‌ی (ده‌یه‌م) پێك دێت




ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:07:21/01/2025