شاندێکی حکوومەتی کوردستان بۆچارەنووسی منداڵە ون بووەکانی هەڵەبجە دەچێتە بەغدا
شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سۆراخ کردن و بەدواداچوونی چارەنووسی منداڵە ون بووەکانی هەڵەبجە دەچێتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق و باڵیۆزی ئێران کۆدەبێتەوە.
مەبەست لە سەردانەکە کۆبونەوەیە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و باڵیۆزی ئێران لە بەغداش بەشدار دەبێت، بۆبەدواداچوون لە کەیسی منداڵە ونبووەکان خێراتر بکەین، چونکە تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆری منداڵی ونبوو چارەنووسیان نادیارە.
بە گوێرەی ئامارێکی بۆردی یەکلاکەرەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان، لە کۆی 211 منداڵی ونبووی هەڵەبجە، تەنیا 10 منداڵ بە کەس و کاریان شادبوونەتەوە و چەند منداڵێکی دیکەش پشکنیان بۆ کراوە و لەنێو پڕۆسەکەدان.
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:20:21/01/2025