وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پێشوازیی لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و مەزڵوم عەبدی، کرد
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پێشوازیی لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد.
ئۆفیسی کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "ئەمریکا پێشوازیی لە کۆبوونەوەکەی رۆژی 16ـی کانوونی دووەمی 2025 لە نێوان بارزانی و عەبدی دەکات.
رۆژی 16ـی کانوونی دووەم، مەزڵوم عەبدی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە پیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە.
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
AM:08:40:21/01/2025