وەزارەتی دارایی عێراق بەڕوونی وتوویانەمووچەی مانگی (12)ناینێرن
ئەمڕۆ دووشەممە شاندی کوردستان لەبارەی مووچە و بودجە لە بەغدا، لە ماڵی د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ تەیف سامی و بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبووەوە. دواتر لە ماڵی د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی ئاستەنگەكانی بەردەم ناردنی مووچە لە ساڵی 2025 کرد، دواتر شاندی کوردستان بەرەو هەولێر گەڕانەوە
(ئاڵامیدیا)
بهپێی زانیاریهكان: ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی، زانیاری لە چەند سەرچاوەیەکی جیاواز لە عێراق و کوردستان دەستکەوتووە، لەو کەسانەی لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوون
کۆبوونەوەکە ئیجابی بووە و گفتوگۆی باش کراوە و لێکتێگەیشتن لە هەردوولا هەبووە،گفتوگۆ لەبارەی کۆی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ کراوە نەوەک تەنها مووچەی مانگی یەک، شاندی کوردستان وتوویانە بۆ هەر 12 مانگەکە گفتوگۆ دەکەن نەوەک مانگ مانگ.،لەبارەی مووچەی مانگی 12 وەزارەتی دارایی عێراق بەڕوونی وتوویانە بەپێی یاسای بودجە ساڵی ڕابردوو هەموو پارەیان ناردووە، واتا چیتر ناینێرن و فەوتاههروهها وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە شاندێک بۆ بەدواداچوون بۆ لیستی مووچە و ناوی فەرمانبەران و تەرازووی پێداچوونەوە بنێرێتە هەولێر، شاندەکەش لە پێنج کەس پێکهاتووە، لە ڕێگان و ئەمشەو دهگهنه هەولێر .
ئهوهی جێی باسه،لە کۆبوونەوەکەدا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە و بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو هەڵگیراوە.
بهڵام لهمبارهیهوه درگای گفتوگۆکان بەردەوام دەبن، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 26ی مانگ کۆبوونەوەیەکی دیکە لەنێوان لەنێوان هەردوولا بکرێت و چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەسەر چەند شتێک بدرێت، بەڵام تا ئێستا بڕیار نەدراوە کۆبوونەوەکە لە هەولێر دەبێت یان لە بەغدا. لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی کوردستان لە ماڵی دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان، جەخت لەسەر دوو هەڵوێست کراوەتەوە: یەکەم: سەرجەم فراکسیۆنەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە هاوڕابوون لەسەر پشتیوانیکردنی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و زامنکردنی، هەروەها ئەو بابەتە بۆ مەرامی سیاسی لەناوخۆی هەرێمدا بەکارنەهێنرێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان پاڵپشتی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەبن بۆ چارسەرکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو و کۆی شایستە داراییەکانی کوردستان بۆ ئەمساڵ واتە 2025.لیستی مووچەی مانگی یەک کە بڕیار بوو ڕادەستی بەغدا بکرێت، ڕادەست نەکراوە، ئەو شاندەی ئەمشەو دێتە هەولێر لیستەکەیان دەخرێتە بەردەست، تێبینییەکانی خۆیان دەڵێن، دواتر دووبارە پێداچوونەوە بە لیستەکە دەکرێت ئینجا بۆ بەغدا دەنێردرێت.
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:14:20/01/2025