پزیشكیان: تاران هیچ كات هەوڵی دروستكردنی چەكی ئەتۆمی نادات.


مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند،

رۆژئاوا ئێستا هەوڵدەدات بە هەموو جیهان بڵێت ئێران بەدوای خاوەندارێتی چەكی ئەتۆمیدا دەگەڕێت، وتیشی، هیچ كەسێك لە ئێراندا بەدوای ئەو بیرۆكەیەوە نییە و هیچ كات تاران هەوڵی دروستكردنی چەكی ئەتۆمی نادات.

ئاماژەی بەوەشكرد ئەمریكا هەوڵی زۆر دەدات  بۆ سەپاندنی فۆبیای ئیران بەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا  و ئەو ستراتیژەی ڕۆژئاواش تەنها تاران ناكاتە ئامانج، بەڵكو روسیاش دەگرێتەوە، ئەوەش بۆ فشارخستنە سەر خەڵك و گۆڕینی بیروبۆچوونیان.

پزیشكیان جەختیشیكردەوە، ئەگەر ئەو وڵاتانەی بەدوای ئازادی و سەربەخۆییدا دەگەڕێن لە یەكڕیز بن و پشتیوانی یەكتر بكەن، ستەمی رۆژئاوا و سیستمی تاك جەمسەریی نامێنێت.

 



ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:50:20/01/2025