بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ دووشەممە20ی1ی2025، لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت، بەڵام لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات ڕێژەکەی زیاتر دەبێ.
ئاماژهی بهوهش داوه، کە لە شاری سلێمانی بۆ ماوەیەکی کورت تێکەڵەی بەفر و باران دەبارێت.
كهشناسی ههرێمی كوردستان راشیگهیاندووه، کە لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە و لە درەنگانی شەودا کاریگەری کۆتایی دێت و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
ئاماژه بهوهش كراوه، پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە بە جۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکان تا 10 پلە دادەبەزێت.
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:30:20/01/2025