تەرمى ژنێک دۆزراوەتەوە


لە یەکێک لەگەرەکەکانى قەزاى پێنجوێن، تەرمى ژنێک دۆزراوەتەوە کە پارچە پارچە کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە قەزای پێنجوێن، پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشتوە و دواتر کردویەتی بە 13 پارچەوە.
ئەوەش زانراوە، ژنەکە تەمەنى لە نێوان 55 بۆ 60 ساڵانە و نزیکەی 15 رۆژە کوژراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە پیاوەکە لە ئێرانەوە تەلەفۆنی کردوە و ئاشکرایکردوە کە ژنەکەی خۆی کوشتوە.
لە ئێستادا تیمەکانى پۆلیس و ئاسایش لەو ماڵەن و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لەڕوداوەکە.



ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:07:15/01/2025