تا ئێستا حكومەتي فيدرال ڕەزامەندی لەسەر هەمواری یاسای خانەنشینی نەداوە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەكات و جێبەجێكردنیشی پەیوەستە بە ڕەزامەندی حكومەتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی بكات، جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی داراییش ڕایگەیاند، لیژنەكەیان پێشنیازێكی بۆ چاوخشاندنەوە بە تەمەنی خانەنشینیدا پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی بكرێت بە ٦٣ ساڵ، بەڵام هەر یاسایەك لایەنی دارایی هەبێت پەرلەمان ناتوانێت بە بێ ڕەزامەندی حكومەت پەسەندی بكات.
ئەوەشی خستەڕوو كە تا ئێستا حكومەت ڕەزامەندی لەسەر هەمواری یاسای خانەنشینی نەداوە و تا ئەو كاتەش كە یاساكە بە فەرمی پەسەند دەكرێت مامەڵەكانی خانەنشینی لەسەر هەمان یاسای پێشوو ڕایی دەكرێت كە ٦٠ساڵە.
جەمال كۆچەر ڕاشیگەیاند، لیژنەی دارایی دەربارەی پێشنیازی زیادكردنی تەمەنی خانەنشینی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات بۆ ئەوەی سازان لەسەر دەقێك بكەن كە بەرژەوەندی خانەنشینان زامن بكات و لەگەڵ دۆخی ئابووری وڵاتیشدا بگونجێت.
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:28:12/01/2025