دوای ساڵانێك له جیابوونه‌وه‌یان ئه‌نجلینا جۆلی و براد پێت گه‌یشتنه رێککه‌وتن
پارێزەری ئه‌نجیلینا جۆلی رایگەیاند، ئەنجلینا جۆلی و براد پێت گەیشتوونەتە رێکەوتنی جیابوونەوە و کۆتاییهێنان بە یەکێک لە درێژترین و مشتومڕترین جیابوونەوەکان لە مێژووی هۆلیووددا.
پارێزەری جۆلی، جەیمس سیمۆن بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسی پشتڕاستکردەوە کە ئەو دوو هاوسەرە گەیشتوونەتە رێکەوتن و دوای هه‌شت ساڵ له جیابوونه‌وه‌یان و ئه‌م هه‌واڵه‌ش له گۆڤاری پیپل بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سیمۆن لە بەیاننامەیەکدا گوتی: زیاتر لە هەشت ساڵ لەمەوبەر، ئەنجلینا داوای جیابوونەوە لە (براد) پێت کرد. ئەو و منداڵەکان هەموو ئەو موڵکانەی کە لەگەڵ پیت هاوبەشیان کردبوو بەجێهێشت.
ئه‌م بابه‌ته 76
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:08:30:06/01/2025