ئیسماعیل هه‌ناره‌یی
کتێبی ونبووەکانی هەڵەبجە دەناسێنيَت
نووسەرێکی سنووری قەزای چه‌مچه‌ماڵ ،نوێترین پەرتووکی خۆی بەناوی(ونبوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه) بڵاو کردەوە
ديدار:كةويار
لەمبارەیەوە،سەبارەت بە ناوەڕۆكی ئەم كتێبەی سەرەوە،نووسه‌ر( ئیسماعیل هه‌ناره‌یی)، بە (ئالآميديا)ی ڕاگەیاند: گوتی:"پەرتووكی (ونبوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه) لە بەرگێکی جوان‌دا چاپی کراوه وماوەی چەند ساڵێکە بەچڕی کارم لەسەر کردووە و لە كۆتای ساڵی٢٠٢٤ بە چاپم گەیاندووە. کتێبەکه پێکهاتووە لە چەند هەڤپەیڤێنێک لەگەڵ کەسوكاری ونبوه‌كان ،وەچه‌ند شایەتحاڵێک گه‌واهی رووداوەکەن ، هەروەها نووسەر بەدواچوونی کردووە بۆ ئەو بەڵگانەی لەسەر نۆمنداڵه ونبوه‌كان،تۆماركراوه له‌لای لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ،نووسه‌ر ،گوتیشی:"کتێبی ونبووەکانی هەڵەبجە 450لاپەڕە،له‌خۆده‌گرێت باس له چیرۆکی نۆمنداڵی ونبوی هەڵەبجە ده‌كات کەلەکاتی کیمیابارانی ساڵی 1988خانەوادەکانیان ئاوارەی ئێران بوون و تائێستا ونبوه‌كان كه‌نۆمنداڵن نەگەڕاونەتەوە نێو خانه‌واده‌و كه‌سوكاریان ئه‌م كتیبَبه‌كه باس له تراژیدیای زوڵم و دڕندەیی بەعس ئەگێڕێتەوە لە ماوه‌یه‌كی دیاریکراودا کە بریتییە لە چەند ڕۆژێکی دوای كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:03:22:05/01/2025