پارێزگاری کەرکوک: حکومەتی عیراق ماوەی یەک ساڵە هیچ بودجەیەکی بۆ پارێزگای کەرکوک تەرخان نەکردووە،
پارێزگاری کەرکوک ئاشکرای دەکات، حکومەتی عیراق ماوەی یەک ساڵە هیچ بودجەیەکی بۆ پارێزگای کەرکوک تەرخان نەکردووە، داواش دەکات:" بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیژییەکان و سەقامگیری کۆمەڵایەتی بودجە بۆ پارێزگاکە تەرخان بکرێت".
(ئاڵامیدیا) www.alamedia.info
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لەو کاتەوەی پۆستی پارێزگارم وەرگرتووە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا، هیچ بڕە بودجەیەک بۆ کەرکوک تەرخان نەکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانی رابردوو بودجەی بۆ تەرخان دەکرا، کە بڕەکەی دەگەیشتە یەک تریلیۆن دینار لە ساڵێکدا، ئێستاش وا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2025داین و بودجەی کەرکوک سفرە".
پارێزگاری کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەمە پەیامێکە بۆ هەرکەسێک کە لە حکومەتی عیراق گوێی لێمانە، کەرکوک بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ستراتیژی وسەقامگیری کۆمەڵایەتی پێویستی بەبودجەیە".
لە کۆتایشدا، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک دووپاتی کردەوە:" حکومەتی خۆجێی کەرکوک جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک و ناوچەکان ناکات، هەمووان وەک یەک تیم بۆ خزمەتی دانیشتوانی کەرکوک خزمەت دەکەین".
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
AM:08:48:03/06/2025