نرخی ئه‌مپێری مۆلیدە ئەهلییەکان دیاری کرا
ئه‌نجوومه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌ی بۆ مانگی "ئایار" بڵاوكردەوه كه له حه‌وت هه‌زار دینار ده‌ست پێ ده‌كات تاكو 18 هه‌زار دینار، به‌پێی شوێن و كاته‌كانی كارپێكردنی مۆلیده نرخه‌كان ده‌گۆڕێت له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر.
خۆران خۆرانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی مۆلیده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ئەمڕۆ دووشەمممە به (كوردستان تیڤی) راگه‌یاند: نرخی مۆلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری هەولێر و دەوروبەری دیاری کرا، تێکرای کارکردنی کاتژمێری موەلیدەکان رۆژانە بۆ مانگی ئایار حه‌وت کاتژمێر و نیو بووە، ماوەی کارکردنی موەلیدەکان (30) رۆژە بووه و لێژنەی تایبەت بە هێنانی گازوایل بۆ یەک لیتر گازوایل بڕی (515) دیناری دیاری كردووه لە بۆرسەی فرۆشتنی گازوایل .
خۆران خۆرانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بۆ یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدە (46) دینار دەرچووە لە داتایی لێژنەی موەلیدەکان، تایبەت بە دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەکان، بەڵام وەکو ئەنجوومەنی موەلیدەکان لەبەر بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتییان نرخی گازی بۆ یەک لیتر (500) دیناری هەژمار کردووه، واتا بۆ یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدە (44) دینارمان هەژمار کردووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی مۆلیده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند: نرخی موەلیدەکانی ناو شاری هەولێر و بازار و سنووری پارێزگای هەولێر بەمشێوەی خوارەوە بۆ مانگی پێنج دیاری كراوه:
ناو شاری هەولێر کاتژمێرەکان لەنێوان 228 کاتژمێر تاکو 350 کاتژمێر مۆلیده پێكراوه و نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 10000هەزار دینار تاکو 15000 دینار دیاری كراوه، نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی موەلیدەش (44) دینار بووه .
ناو بازاری شاری هەولێر کاتژمێرەکان 152 کاتژمێر مۆلیده پێكراوه، نرخی یەک ئەمپێر 7000 هەزار دینار دیاری كراوه و بۆ ئەم مانگە نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدەش (44) دینار بووه .
دەوروبەری هەولێر و قەزا و ناحییەکان و گوندەکان کاتژمێرەکان لەنێوان 150 کاتژمێر تاکو 450 کاتژمێر مۆلیده پێكراوه، نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 7000 دینار تاکو 18000 هەزار دینار دیاری كراوه، بۆ یەک کاتژمێر کارکاکردنی موەلیدەکانیش 40 تا 46 دینار دیاری كراوه.
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:08:49:02/06/2025