شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغداد بۆ رادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیاند، شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەچێتە بەغداد بۆ رادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج.

(ئاڵامیدیا)    www.alamedia.info

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، سبەینێ یەکشەممە 25-05-2025 شاندەکە لیستی مووچە دەباتە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتڕاستکردنەوەی لیستەکە و دواتر شاندەکە لیستەکە دەباتە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ وردبینی.





ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:15:24/05/2025