بۆكوڵانی هێلكە چی بكرێت باشه ؟
هەر لە منداڵییەوە هەمیشە ئەوەمان بەگوێ خراوە كە لە كاتی كوڵانی هێلەكەدا خوێ یان خەل لەنێو ئاو بكرێت، لێكۆڵینەوە لەسەر نهێنی ئەم قسانە كراوە بۆ ئەوەی بە كردار بسەلمێنرێت راستن یاخود تەنیا خەیاڵ.
بەگوێرەی نوێترین لێكۆڵینەوە دەركەوتووە تێكردنی كەوچكێك خوێ یاخود خەل لەناو ئاو لە كاتی كوڵانی هێلكەدا كاریگەری و سوودی زۆری دەبێت.
خوێ یاخود خەل رێژەیەكی زۆر لە ترشی ئەسیتیكیان تێدایە، وادەكەن پەلكی هێلكە توندوتۆڵ بێت و بەرگەی زیاتری شكان یاخود قلیشان بگرێت، بەتایبەتیش لەكاتی كوڵان و بەرزی پلەی گەرمی ئاو.
جگە لە بەهێزبوونی بەرگی هێلكە، هەروەها بەرگی هێلكە لە جۆرەها بەكتریا و ڤایرۆز خاوێن دەكەنەوە، واش دەكەن لە كاتی هەڵپچڕانی بەرگی هێلكەدا بۆنی بەهێزی كبریت كەمتر بێتەوە، لە هەمانكاتیشدا رەنگی بەرگی هێلكەكە جوانتر و گەشاوەتر دەكەن.
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:57:26/12/2024