شۆفێرانی تاکسی مەترسیی تووشبوونیان بە ئاڵزەهایمەر کەمترە




توێژینه‌وه‌یه‌گ :لە گۆڤاری زانستیی BMJـدا بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە، ئەو کەسانەی شۆفێری تاکسی یان ئەمبوڵانسن، تا رادەیەک پارێزراون لە دژی نەخۆشیی ئاڵزەهایمەر.
پسپۆڕان دەڵێن نەخۆشی ئاڵزەهایمەر پەیوەندیی بەو بەشانەی مێشکەوە هەیە کە بەرپرسن لە دروستکردنی نەخشەی هزریدا، واتە ئەو نەخشەیەی کە رۆژانە بەکاریدەهێنن لە گەڕان و ناسینەوەی شوێنە جیاوازەکاندا، بۆنمونە تاکسییەک لەوانەیە لە رۆژێکدا پێویست بکات چەند شوێنێکی جیاواز بگەڕێت و لێکدانەوەی تەواو بۆ ئەو رێگەیانە بکات کە هەڵیدەبژێرێت. ئەم بیرکردنەوە و لێکدانەوەیە وادەکات کە مێشک لە ئاڵژەهایمەر پارێزراو بێت.
هەروەها ئەو کەسانەشی کە شۆفێری ئامبوڵانسن بە هەمان شێواز، بۆ گەیشتنە شوێنی مەبەست و نەخۆشخانەکان پێویستیان بەوەیە کە لە کاتێکی کەم و رێگەیەکی کورت و چۆڵەوە هاتوچۆ بکەن، ئەمەش رۆڵی هەیە لە پاراستنی مێشک لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی خەڵەفان وەکو ئاڵزەهایمەر، هەروەها ئەگەر ئەم کەسانە تووشی نەخۆشییەکەش ببن، ئەوا پارێزراوتر دەبن لە ماکەکانی نەخۆشییەکە بەراورد بە کەسێک کە پیشەیەکی لەو جۆرەی نییە.
لە توێژینەوەکەدا ئەوەش دەرکەوتووە کە شۆفێرانی پاس و فڕۆکە وەکو شۆفێرانی تاکسی و ئامبوڵانس نین و مەترسییەکە تیایاندە هیچ کەمتر نییە، ئەمەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پاس و فڕۆکە زۆرینەی کات بە هەمان رێگەدا دەڕۆن و کەمتر لە شۆفێرانی تاکسی و ئامبوڵانس نەخشەی هزری بەکاردەهێنن.
توێژەران هۆشداری دەدەن و دەڵێن ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە پێویستیان بە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زیاترە.




ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:10:21/12/2024