زاگرۆس فەتاح؛ لێهاتوویی لە ڕێکخستنی سیستمی کارگێڕی و دارایی لەمەکتەبی سیاسیی پارتیدا)

‌ نوسه‌ریادگارچاوشین

لە دوای بەستنی کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان و دابەشکردنی ئەرکەکان لە نێو ئۆرگانە باڵاکاندا، زاگرۆس فەتاح وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی کارگێڕی و دارایی دەستبەکار بوو. لە ماوەی نزیكه‌ی (4)ساڵی ڕابردووی ئەم بەرپرسیارێتییەیدا، ناوبراو توانیوەیەتی بنەماکانی مۆدێرنەسازی، شەفافیەت و دیسپلینی دامەزراوەیی لە نێو جومگە دارایی و کارگێڕییەکانی حیزبەکەدا جێگیر بکات.

ستراتیژی کارکردنی زاگرۆس فەتاح لەم ماوەیەدا لەسەر چەند چەمکێکی سەرەکی چڕ بووەتەوە:


(1)نوێکردنەوەی سیستمی دارایی و کارگێڕی: گواستنەوەی شێوازی کارکردنی ئۆرگانەکان لە مۆدێلە تەقلیدییەکانەوە بۆ سیستمێکی پێشکەوتووی هاوچەرخ کە هاوتەریب بێت لەگەڵ گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی سەردەم.

(2) شۆڕکردنەوەی ڕێنماییەکان بۆ لق و ناوچەکان: بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی وردی کاروباری ئۆرگانەکان، تیمی بەشەکەی بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەو، بەردەوام سەردانی پارێزگاکان و لقە جیاوازەکانی پارتی دەکەن (وەک لقەکانی دهۆک، بەهدینان و ناوچەکانی تر). ئەم سەردانانە تەنیا پشکنین نەبوون، بەڵکو لە ڕێگەی کەرەستەی زانستی و کردنەوەی خولی ڕاهێنانی بەردەوام بۆ کادیرانی کارگێڕی و دارایی لق و لیژنە ناوچەکان بووە، تا هەمووان بە یەک جۆر و بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان کار بکەن.

(3)خۆگونجاندن لەگەڵ خواستە نیشتمانییەکان: لە پاڵ ئەرکە ناوخۆییەکانی حیزبدا، زاگرۆس فەتاح وەک سەرکردەیەکی سیاسی پێی وایە کاتێک حیزب لە ناوخۆیدا خاوەن پێکهاتەیەکی کارگێڕی و دارایی پتەو بێت، دەتوانێت باشتر خزمەتی پرۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا بکات. ئەو هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامانجی ستراتیژی، پاراستنی قەوارەی هەرێم و پێشکەشکردنی ئەجێندایەکی نیشتمانییە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان.

چوارساڵ کارکردنی بێوچان لە بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی، پێگەی زاگرۆس فەتاحی وەک یەکێک لە سەرکردە دیارە تەکنۆکرات و ڕێکخەرەکانی نێو پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر چەسپاندووە؛ بە جۆرێک کە توانیویەتی هاوسەنگییەکی تەواو لە نێوان دیسپلینی دارایی ناوخۆیی و گوتاری سیاسیی حیزبەکەیدا دروست بکات.


PM:04:03:13/10/2026

ئه‌م بابه‌ته 1340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌