بارزانی و مەزلووم عەبدی كۆبوونه‌وه‌

‌

بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە مەزلووم عەبدی کرد و لە دیدارێکدا بیروڕایان لەبارەی دواپێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی سیاسیی سووریا ئاڵوگۆڕ کرد، هاوکات رۆشناییان خستە سەر ئایندەی کورد و رێڕەوی گفتوگۆکان بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیری.

بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەزلووم عەبدی راوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

بارەگای بارزانی دەشڵێت: هەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایەسەر ئایندەی کورد لە سووریا و رێڕەوی گفتوگۆ و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و مسۆگەرکردنی سەقامگیری.




ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:01:12/10/2026