خالد مەشعەلی حەماس لە(منتدی الجزیره) بەحەماسەوە گووتی؟
هۆشیارسیوهیلی
خالد مەشعەلی حەماس لە (منتدی الجزیره) دەربارەی سوریا زۆر بە حەماسەوە گووتی؟
(ئیسرائیل دەیەوێت لە سووریا کورد ودروز و عەلەوی هەبن نەک دەوڵەتی سووریا.) ئەمەش بە ئاشکرا ئەوە دەگەیەنیت کە سەرۆکی حەماس لەدەرەوە دەیەوێت بڵێت:
دەبیت دەوڵەتی سوریا هەر (دەوڵەتی عەرەبی سوریا) بێت و تەنیا بۆ عەرەب بیت و لەناو عەرەبیشدا تەنیا بۆ پەیرەوانی مەزهەبی سونە بیت و کورد و دروز و عەلەوی لەو دەوڵەتەدا جیگەیان نابیتەوە.
ئەمە سەرکردەی بزووتنەوەیەکی سیاسی دەیڵێت کە هەموو شتێک بە رەوا و حەڵاڵ دەبینیت بۆ دامەزراندنی دەولەتی سەربەخۆ بۆ خۆیان، بەڵام کەمترین و بنەڕەتیترین ماف بۆ گەلێکی بندەستەی وەک کورد لە سوریا بە ڕەوا نابینیت و هەموو داوایەکی ڕەوا بە حەرام دەزانێت.
لەوەش زۆر خراپتر :
ئەو سەرکردە بەناو ئازادیخوازە هەمان تۆمەتی شۆڤینیستەکانی عەرەب دەبەخشێتەوە و دەڵیت ئەوەی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەیکات بە پلان و پیلانی ئیسرائیلە و جیهاد دژیان پیویستەو ژن و کچیان وەک سەبایا ببەن و لە بازاڕی خەلافەتدا هەراج بکرێن ئەرکی ئاینییە. ئەو هێندەی سەرقاڵی ئەوەیە کە حکومەتی سوریا هان بدات کورد قەلاچۆ بکات، هێندە لە خەمی ئەوەدا نییە چۆن و بە چ شێوەیەک پێویستە حکومەتی سوریا هاوکاری فەلەستینییەکان بکات و لەمەشدا داوای پشتگیری لە کورد بکات.
ئەم کابرایە نموونەیەکی زەقی هەموو ئەو شۆڤینیستانەن کە رووی رەشیان بە دەمامکی پیرۆزییەکانی ئاینی ئیسلام دادەپۆشن.
PM:08:52:10/02/2026
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه