هێزێكی گەورەی دژەتیرۆرجوڵه‌ی كرد


"بە هۆی دروستبوونی پشێوییەکی زۆر لە گرتووخانەی حلە و بەردەوامبوونی بۆ دووەم رۆژ، هێزێكی گەورەی دژەتیرۆری عێراق رەوانەی شارەكە كرا و ئەركی كۆنتڕۆڵكردنی گرتووخانەكەیان پێدراوە."
 "ئەمڕۆ هەینی 14ی ئاب هێزێكی گەورەی دژە تیرۆر رەوانەی شاری حلە 'بابل' كرا بەهۆی ئەوەی ئاژاوەیەكی گەورە لە گرتووخانەی حلە دروست بووە."
 "ئاژاوە و كێشە لە نێوان كارمەندانی گرتووخانەكە و تاوانباران دروست بووە، كەچی حكوومەتی عێراق رووداوەكەی بە بچووك زانی و گوایە چەند كەسێك لەوانەی بە تاوانی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر گیراون، هەوڵیان داوە كێشە دروست بكەن."
"کێشەكە لەوە گەورەترە كە حكوومەت باسی دەكات و ئەمڕۆیش بەردەوام بووە... سەرچاوە تەناهییەكان باسیان لەوە كردووە هێزەكەی دژە تیرۆر لە شارەكە ئەركیان كۆنتڕۆڵكردنی گرتووخانەكەیە و لە ژوورەوەیش دەست بە پشكنین دەكەن."


ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:33:15/08/2026