پارتی دیموكراتی كوردستان و 79 ساڵ
عه‌لی مام فواد هه‌مه‌وه‌ندی
پارتی دیموكراتی كوردستان مێژووه‌كه‌ی بووه به پارچه‌یه‌كی زیندوو له مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان به درێژایی نزیكه‌ی 79 ساڵیدا.
دامه‌زراندنی پارتی زەروورەتێكی حه‌تمیی بوو بۆ ئه‌وكاته‌ی دامه‌زرا، پێش دروستبوونی پارتی، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه، زۆر پارت و ڕێكخراو دامه‌زران، چ له‌سه‌ر ئاستی باشووری كوردستان یان عێراق، بەڵام هیچ كام له‌و حزبانه نه‌یانتوانی جه‌ماوه‌ر و گه‌نجان و تێكۆشه‌ران له خۆیان كۆبكه‌نه‌وه، بە شێوەیەك بتوانن متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بێنن و خەڵك حزبه‌كه به‌هی خۆیان بزانن، بەڵام كه پارتی دامه‌زرا، توانی ببێته جێگەی متمانه‌ی ته‌واوی خەڵكی باشووری كوردستان و هیچ ڕێكخراو و حزبێكیتر نه‌یتوانی له گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ململانێی پارتی بمێنێتەوە. لێرەدا خوێنه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ دروست ده‌بێت كه ئایا چی وای كرد پارتی به ئاسانی بتوانێت جه‌ماوه‌ر و تیكۆشه‌ران به جیاوازیی ئایدیۆلۆژیا و بیروبۆچونیان له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه؟ بێگومان هۆكار زۆرن :پارتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی خۆی، مەلا مسته‌فا بارزانی كرده سه‌رۆكی پارته‌كه، جه‌ماوه‌ریكی زۆر ته‌نها له‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی مەلا مسته‌فا بارزانی بۆ پارته‌كه، خۆشه‌ویستیی پارتیی كه‌وته دڵیان، چونكه ده‌مێك بوو مەلا مستەفا بارزانی ببووه سیمبولی به‌رخودان و ڕزگاریخوازی و له‌نێو گه‌لی كوردستاندا، ئه‌ستێره‌ی بارزانی زۆر دیار و گه‌شاوه بوو.گه‌لی كورد زۆر نا‌ئومێد ببوو له ئاكامی شكست و دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كانی كورد له هه‌موو ناوچه و پارچه جیاوازه‌كانی كوردستان كه زۆرینه‌یان به ئاگر و ئاسن دامركێندرابوونه‌وه،
بۆیه خەڵك پێی وابوو پێویستە له پاڵ شۆڕش و خه‌باتی چه‌كداری ڕێكخستنێكی حزبی پته‌و و تۆكمه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ هه‌موو هێز و تواناكانی گه‌ل ڕێكبخات و له خزمه‌ت بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان بەكاری بهێنێت.،بارزانی ، بووه میراتگری هه‌موو رابردووی پڕشانازی و خه‌باتی پڕسه‌روه‌ری و قوربانیی بارزانییه‌كان هه‌ر له شێخ عەبدولسەلامەوە تا دەگاتە شێخ ئەحمەد و مه‌لا مسته‌فای بارزانی، بۆیه پارتی له سفره‌وه ده‌ستی پێنەكرد، بەڵكوو له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنیدا خاوه‌ن ڕابردوویه‌كی پڕشنگدار بوو.،ئه‌و كاته‌ی پارتی دامه‌زرا كه 16ی ئابی 1946بوو، پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م بوو، قۆناغی هەڵسانەوەی میلله‌تانی ژێرده‌ست و شۆڕشی ئازادیخوازان بوو.پارتی حزبێك نه‌بوو به په‌له‌په‌ل دامه‌زرا بێت و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی موجازەفەی كردبێت له دامه‌زراندنی حزبه‌كه، بەڵكوو به دیراسه‌تكردن و ڕاوێژكردن دامه‌زرا، له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی 1946 ڕه‌شنوسی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و پرۆگرامی پارتی دانراوه، دووجار له باشووری كوردستانه‌وه سه‌ردانی بارزانی نه‌مر كراوە كه ئه‌و كات بۆ پشتگیریی كۆماری مەهاباد له رۆژهەڵاتی كوردستان بوو، هه‌روه‌ها بە ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ قازی محەمەد، بارزانی نه‌مر بڕیاری دا پارتی دیموكراتی كوردستان دابمه‌زرێنێت.له یادی شانزه‌ی ئاب ، یادی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان ده‌یكه‌نه‌وه و درود بۆ گیانی به‌رزه‌فڕ و پاكیان ده‌نێرین
PM:11:11:13/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 668
جار خوێنراوه‌ته‌وه