فاڵگرتنەوەو خۆش خەیاڵی نییە

‌روف رباتي

لە م چەند ڕۆژەی ڕابووردوو دا ....

لە دەرەوەی وڵات و لە ناوەوەی وڵات ، کەم نەبوون ئەوانەی کە خۆیان بە ئەهلی سیاسەت دەزانی ، ئەوانەش کە قەدەرو بارودۆخێکی تایبەت یان بەرژەوەندی و ڕەشەبایی سیاسەت لە خۆیی پێچاوون ، لە هەردوو تەرەف ، بە بوغزوو ڕک و کینەوەیان بە سۆزوو عاتیفەی کوێرانە ، ڕمڵ یان لێ دەدا ...!بە تایبەت لەزۆرێک لەتیڤی و سۆشیال میدیا وێرانەکەی کورد دا !چرکە بە چرکە : مووژدەی ،شۆڕشێکی سەرتاسەریان دەدا بەگوێیخەڵکی عەوام دا...! بە تایبەت بەرامبەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان ، بە گشتیش بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و قەوارە دەستوورییەکەی .....ئیدی لەم عەنعەنەو تەنتەنەیە یی ، دنیایی شرۆڤەکارو سیاسەتمەدارانی کوردی ناوەوەی وڵات و دەرەوەی وڵات !

پاڵەوان و ڕابەری ئەم شۆڕشە ! خورشید هەرکی کەسایەتی عەشیرەتی هەرکی یان گەیاندە کەشکەلانی فەلەک و کردیان

بە : چێ گیڤارا ........! دواجار کە خوورشید هەرکی خۆیی هات و ڕایگەیاند :

من پێشمەرگەی جەنابی سەرۆک ( مەسعود بارزانی ) م ، ئیدی

ڕاستیەکە دەرکەووت کە ئێمە : چ خەڵکێکی هەژارو دەست و

پێ سپی و بێ مایەمان هەیە ، لە فەزای گشتی و سیاسەت دا ...!

گەلۆ : سیاسەت کردن ، ئەقڵانیەت و واقیع بینی و هزرو ڕوئیاو زانستە ، سیاسەت : پێشبینی و سیگناڵی درووست و فەلسەفی یە ، کۆمەڵناسی و ئیکۆنۆم و هوونەری موومکیناتە ، ئەو جۆرەفاڵگرتنەوەو خۆش خەیاڵی نییە ، کە ئەم چەند ڕۆژەی

ڕابووردوو ، زۆر لە ئێوە : لە سۆشیال میدیا و تیڤی یەکان دا

پێوەیی مەست و مەیی زەدە بوو بوون

 


PM:10:08:10/07/2025

ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌