كات زۆر درەنگە
رهوف رهباتی
بابهتهكانی( بیروڕا) ڕای نوسهره
---------------------------
پێویستە : ستۆپێک بە ئەحزاب و ئەشخاسی ئیسلامی سیاسی لەهەرێمی کوردستان بکرێت ، بەیاسا ، یان بە هەر میکانیزمێکی تر قەدەغە بکرێن ، بۆچی ؟ چونکە :
تا ئێستاش ، هەرێمی کوردستان ، بۆنی کیمیایی و تەپ و تۆزی ئەنفال و خوێن و فرمێسکی خوشکان و دایکانی جگەر سوتاوی لێ دێت ، تا ئێستاش جێگا پۆستاڵی سوپای ئیحتلالی بەعس ، بەدەشت و کێو لێڕەوارو کەژ و دۆڵ و چیا کانمانەوە ماوە ،تا ئێستاش ، چاوەڕوانی ئێسک و پرووسک و وونکراوەکانمانین ، تا ئێستاش ، ڕۆژانە ئەڵغامی ڤالماراو پارچەی کاتیۆشاو ڕاجیمە ، دەبن بە مەترسی بۆ خەڵکی ستەم دیدەی کوردستان ...
وەلێ ، ئەفسووس !
ئیسلامی سیاسی و ئەوەی بۆنی ئەوانیان لێ دێت .. نەوەکانی :ئەبوو قەععقاع و سەید قوتب و زەرقاوی و قەرزاوی ، ئەوانەی کە هەرگیز قوربانیان نەداوە ، کە هەرگیز هەستی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئینسانیان نە بووەو نەخرۆشاوە ، بۆ یەک جاریش یەخەی کراسەکەیان پیس نەبووە بۆ ئەم گەلە بەش مەینەتە ... هەرگیزیش نابنە بەدیل و دڵسۆز و خەمخۆری خەڵکی کوردستان ، بەبێ شەرم و بێ ڕوویی ، لە مینبەرەکانیانەوە ڕۆژانە پەیامی خۆفرۆشی خۆیان و مەسجی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان پەخش دەکەن ، ئەو دەعبایانەی کە زۆربەشیان خانەنشینی پەڕلەمانی کوردستان و خاوەن ئیمتیاز و پلە و پێگە و مووچە خۆری حکومەت و بازرگانی ئەم وڵاتەن ، بەڵام : بوون بە سەگی گووندی کانی ماسی و پاسەوانی گووندی جڕتاوا دەکەن ... سەنگەریان لە حکومەت و قەوارەی هەرێمی کوردستان گرتووە ، ئامێزیان بۆ بەرەی مقاوەمە و سوپای حەشدی شیعی دڕندە کردۆتەوە ... بۆچی ؟ بۆداگیرکردنەوەی کوردستان ...!
زۆر پێویستە : کات درەنگە ، ئەم جڕووجانەوەرانە ، دەبێت شەرمەزار بکرێن ، دەبێت بە یاسا ، یان بە هەر میکانیزمێکی ترکارو چالاکی و خۆفرۆشیان لێ قەدەغە بکرێت ، چونکە ئەمانە بەشێک نین لە جڤاتی دیموکراسی و کۆمەڵگەی مەدەنی ،
بەشێک نین لەم گەلە ستەم لێکراوە ، ئەمانە بەشێکن لە پیلان و ئەجێنداو ستراتیژو جەیش و جاشی ستەمکاران و دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان ، ئەمانە کرم و میکرۆب و جەراسیمی ناوخۆن ، مایەیی دەردوو نەخۆشین ،بە پێوەری ئەرزو ئاسمان ، نان و ئاوو هەوای ئەم هەرێمە یان پێ حەرام
AM:08:22:07/07/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه