ئایا ،فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەخەمی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم دان

‌ره‌وف ره‌باتی

ئایا ، فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی ڕاستگۆن ..؟ ئایا ، لەخەمی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم دان یان خەمی تریان هەیە ؟
ئەمڕۆ زۆرێک لە سۆشیال میدیایی کوردی و پەیج و کەناڵ و ماڵپەڕە سێبەرو بێ خەمەکانی یەکگرتووی ئیسلامی ...
چاوپێکەوتنی موسەنا ئەمین ی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو و فراکسیۆنەکەیان لە پاڕلەمانی عێراق ، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع ئەلسوودانی ، کردبوویان بە تەرزەی بەهار ! بە ساردی و بە ڕێژنە دایان دەڕژاند ...!
وەکوو ئەوەی مەلحەمەیەکی زۆر گرنگ یان ئەنجام دابێ !ئێمە زۆربەمان دەماری یەکگرتووی ئیسلامی دەناسین ، زۆربەمان ( مووسەنا ئەمین ) یش باش دەناسین کە : پیاوی مووزایەدە ی سیاسی و قارەمانی درۆ گەورەکانی شاشەو سۆشیال میدیایە ، حیزبەکەی و موسەنا نەک هەر چاویان بەم قەوارەیەو حکوومەتی هەرێم دا هەڵنایەت ،
بەڵکوو بەدەست ئەوان و هاو کووفەکانیان بێت لە ئەمڕۆ زووتر نییە ، بۆ زیندە بەچاڵکردن و کۆتایی پێهێنانی ..!
ئەوان بەردەوام ئەم قەوانە سوواوە لێ دەدەنەوە :هەرێم پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە !
- هەرێم داهاتی ڕادەست نەکردووە !پشکی هەرێم کۆتایی هاتووە !
کە لە ڕاستی دا ئەم پاساوانە هیچ بنەمایەکی یاسایی و مالی وحسابی نییە ، بەڵکوو بڕیاری ڕاگرتنی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ، تەواو بڕیارێکی سیاسی یە ، پێچەوانەی دەستوری عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی یە ، ئەمەی ئەوان دەیڵێن ، هەمان ئەو پڕوپاگەندانەیە کە سەرانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و وەلائییەکان ڕۆژانە تەسوویقی بۆ دەکەن ودەیخەنە بازاڕەوە بۆ ئیتهام کردنی حکوومەتی هەرێم


PM:04:48:03/06/2025

ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌