نێوان : حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم دا ، چی بکرێت ؟
رهوف رهباتی
وەبەرهێن و پسپۆڕو شارەزایی دارایی ئەمەریکی ( پیتەر لۆنش ) لە دامەزراوەی ( فیدیلیتی ) بۆ وەبەر هێنان ، وتەیەکی هەیە
دەڵێت : لەو شوێنەی هەموو کەس بۆ ئاڵتوون دەگەڕێت
تۆ خاکەناز بفرۆشە ..!
بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی عێراق ، بە شێوەیەکی دەستووری و
جێ بەجێ کراو ، وەک یاساو ماف ، مووچە بۆ حکومەتی هەرێم
دەستە بەر بکات ، چارەسەرێکی : زانستیانە ، ئەمنی ، یاسایی ،
هاوبەشی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم پێویستە
بۆ ئەم مەبەستەش پلانێکی ڕاستەقینەی واقیعی و پراگماتیکی
هاوبەش پێویستە ، کە لە چوارچێوەی دا ئەم هەنگاوانە لە خۆ بگرێت : سەبارەت بە حکومەتی هەرێمی کوردستان : یەکەم
دەبێت لە خەمی هاوبەشی ناوخۆدا بێت ، واتە بەرزکردنەوەی
هێزی دەنگ ، پاراستنی یەکڕیزی و یەکبوون و یەکێتی ناوخۆیی
هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەر چاو بگیرێت ، دووەم /
بتوانێت پشتیوانییە نێو دەوڵەتییەکان لە ڕێگای پەیوەندییە دیپلۆماتی و بەرژەوەندییە هاوبەشە کانەوە ، بۆ ئاستێکی
بەرزترو فراوانتر ببات ...
سێهەم / لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دا پرسی شەفاف بوون و
کەمکردنەوەی گومان و ڕەتکردنەوەو بێ متمانەیی ، بخاتەوە
سەر سکەی ئاسایی و یاسایی هاوبەش ...
چوارەم / یاسا سازی پەیوەندییەکان ( legalmechanism )
پێویستە : پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی
هەرێم لە ڕووی یاسای دانیشتوان و دەرهێنانی نەوت و گاز بە
شێوەیەکی رەسمی جێ بەجێ بکرێت ، بۆ دانانی ( percentagt )
بڕی پارەی مووچە بە پێی داهات ، بەغداد ناتوانێت لە سەر داواکارییە یاساییەکانی ڕووبەڕووی خۆیی و هەرێم ببێتەوە ، چونکە لە ڕووی یاساییەوە پابەند و بەر پرسیار دەبێت ، پێنجەم /
لە نێوانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم ، پێویستە :
کۆمیتەی فینانسی یە هاوبەشەکان هەبێت
( Jointfinaneial committee )
بۆ : ڕچاوکردنی پرسی مووچە ، بۆ چارەسەری کێشەکان و پێشنیارە گونجاوەکان ، وە بەرزکردنەوەی ژمارەی دانیشتوانی هەرێم بە : فۆرمی ژمارەیی و شەفافییەت لەسەر مووچە ، وە داواکاری مووچە بە ڕێکارە یاساییەکان ببەسترێتەوە ، دەرئەنجام :
بەغداد ناتوانێت داواکاری یەکان بە ناڕەواو نا ڕەسەن بناسێت و گرووپی ناڕازی بۆ بخاتە سەر شەقام و پرسەکە تێکەڵ بە ململانێ سیاسیەکان بکات .
PM:11:32:30/05/2025
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه