بارزانی: بۆ پێكهێنانی ئەنجوومەنی سیاسی پێشوازی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین،كرد


ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئاداری 2026، مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد؛

لە دیدارەكەدا، مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین وێڕای ئاماژەدان بە بارودۆخی ناوچەكە جەختی لەوە كردەوە كە سەرەڕای بوونی جیاوازیی بۆچوونی سیاسیی نێوان لایەنەكان، دۆخەكە وا دەخوازێ كە دەبێ ڕاگۆڕینەوە و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هێزە سیاسیەكان لەسەر بابەتە هەستیارەكان هەبێت.

 هه‌روه‌ها سوپاسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانیشی كرد بۆ ئەو پەرۆشی و بەدەنگەوەهاتن و هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ پاراستنی گەلی كورد لە ڕۆژئاوا و هەروەها ئەو ڕۆڵە كاریگەرەی لە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیادا بینیویەتی



له‌سه‌ر ره‌وشی  ناوچه‌كه‌و جیهان وجەنگی ئێستای ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران، هێرشی گرووپە لە یاسادەرچووەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی ئەنجوومەنی سیاسی گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
ئالآميديا -هةوالَ : 

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە: سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە هەرێمی كوردستان بەشێك نییە لەو شەڕە و هەمیشە خوازیاری گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەی كێشەكانە. هەورەها باسی لەوەش كرد "ئەولەویەتمان پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی كوردستانە و هەرێمی كوردستانیش لەپێناو نەهێشتنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیری ئامادەیە لە هەر ڕۆڵێكی ئاشتیخوازانەدا بەشدار بێ كە لێی بخوازرێ".

 بارزانی نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی هەندێ گرووپ لە پەراوێزی ئەم شەڕە ناوچەییەدا و لەژێر بیانووی بێ بنەما پەلاماری هەرێمی كوردستان دەدەن و ڕاشیگەیاند داوا لە حكوومەتی عێراق و چوارچێوەی هەماهەنگی كراوە كە سنوورێك بۆ ڕەفتاری ئەم گرووپە لە یاسا دەرچووانە دابنرێت.
 پەیوەست بە پڕۆسەی ناوخۆی هەرێم، سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە لەبەر بەرژەوەندییە باڵاكان و هەستیاریی قۆناغەكە پێویستە لایەنە سیاسییەكان هەماهەنگی و گفتوگۆی زیاتریان هەبێت و گرنگە هەموو لایەك دەستوبرد بكەن بۆ كاراكردنی پەرلەمان و پێكهێنانی حكوومەتێكی بنكەفراوانی نیشتیمانی كە تێیدا هەموو لایەك شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆک بارزانی بۆ بابەتی پێكهێنانی ئەنجوومەنی سیاسیش بە پێویستی زانی هەموو پارتە سیاسیەكان تێیدا بەشدار بن بەڵام ئەو ئەنجوومەنە نەبێتە ئەلتەرناتیڤی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان.






ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:58:10/03/2026